مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی كاك مه‌سعود بارزانیی ده‌كات

2,399

بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی‌و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە

‎سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/9/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی‌و كاك مه‌سعود بەرزانیی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپیرمام كۆبوونەوە.

كۆبوونەوەكە بۆ توندوتۆل كردن‌و پتەوكردنی پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان كۆمەلی ئیسلامیی‌و پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كەهەردوولا بوونی پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەوانەی بەشداریی حكوومەتن‌و ئەوانەش ئۆپۆزسیۆنن بەگرنگ زانی.

هه‌رلەوكۆبوونەوەیەدا كە زیاتر لەكاتژمێرێكی خایاند هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەو بابەتانەی كە ڕەهەندی نیشتمانییان هەیە پێویست دەكات لایەنەسیاسییەكان تەبابن‌و ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوەیان پێكەوەهەبێ.

هاوكات پرسی ئاییندەی كركوك كە بەرژەوەندیی نەتەوەیی لەوەدایە تەواوی لایەنە كوردییەكان پێكەوە كاربكەن بۆئەوەی بارودۆخەكە لەبەرژەوەندیی شارەكەو كورد یەكلایی ببێتەوە.

لەسەرپەیوەندییەكانی هەرێم‌و به‌غداش هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە پێویسته‌ هەموان پێكەوە كار بكەن بۆ ئەوەی كێشەوگرفتە ئالقاوەكانی نێوان هەرێم‌و به‌غدا چارەسەربكرێن.

لەكۆمەلی ئیسلامیی هەریەكە لە كاك عه‌بدولستار مه‌جیدو مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر ئامادەبوون‌و، لەپارتی دیموكراتیش هەریەكە لە بەرێزان كاك فازل میرانیی‌و عه‌لی حوسێن بەشداری كۆبوونەوەكەبوون.

‎كۆبوونەوەكانی كۆمەلی ئیسلامیی‌و لایەنەسیاسییەكان لەوچوارچێوەیەدا دێت كە كۆمەڵی ئیسلامیی بڕیاری داوە پەرە بەپەیوەندییەسیاسییەكانی خۆی بدات لەگەل تەواوی لایەناسیاسییەكانی كوردستان .

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

Comments
Loading...