مامۆستا عه‌لی باپیر: بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان پێویسته‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان ته‌بابن

2,461

مامۆستا عه‌لی باپیر: بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان پێویسته‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان ته‌بابن

وه‌فدێكی باڵای هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی گه‌لان‌و كه‌جه‌ده‌ سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانییان كرد.

وه‌فده‌كه‌ی هه‌ده‌په‌و كه‌جه‌ده‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌زایی ته‌مه‌للی، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ سه‌ردانی مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییان له‌ شاری هه‌ولێر كرد.

وه‌فده‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیرو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی پێشوازییان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ده‌په‌و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها بارودۆخی هه‌ده‌په‌ له‌ توركیا تاووتوێكران.

له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ یه‌كتر ناسین‌و باسكردنی بارودۆخی هه‌ده‌په‌ بووه‌ له‌ باكوری كوردستان‌و توركیا.

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی گوتی: پشگیریی له‌ هه‌ده‌په‌ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد پێویسته‌ سه‌رجه‌م حیزبه‌ كوردستانییه‌كان ته‌بابن.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...