هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/9/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سهرۆكو ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر سوپاس‌و ده‌ستخۆشیی ئاراسته‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرده هیوای خواست هه‌میشه مینبه‌ری خزمهتو دڵسۆزی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ربن.
ههرلهكۆبوونهوهكدا مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خسته‌سه‌ر دوایین پێشهاتو گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێڕاق بهگشتییو هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی.
ههرلهومیانهشدا ئه‌میری كۆمه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی ئاڕاسته‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ كرد وه‌ك بنه‌مای كاركردن‌و هه‌نگاونان‌و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌و ڕۆڵی زیاتر ببینن له‌پێناو به‌رژوه‌ندیی هاوڵاتییان له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ڕۆڵ بینینی زیاتر‌و چاودێریی كردنی كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرده‌وه بۆ داخوازیی‌و مافه ڕه‌واكانیان.
لایخۆشییانه‌وه فراكسۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی دووپاتیان كرده‌وه كه پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ن كه له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بهخهڵكو جه‌ماوه‌رییان داوه‌و كارنامه‌ی لیسته‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن بۆ هه‌وڵدان بۆ باشتر كردنی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك…