مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ كابینه‌ی مه‌ڵبه‌ندی (11)ی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆده‌بێته‌وه‌

2,473

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ كابینه‌ی مه‌ڵبه‌ندی (11)ی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆده‌بێته‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12/9/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونی ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، چاوی كه‌وت به‌ به‌رپرس‌و كارگێڕو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندو به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی (11)ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی.
له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌ستخۆشیی له‌هه‌وڵ‌و ماندووبوون‌و خۆڕاگریی ڕێكخستنه‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یانی كردو، هیوای به‌رده‌وامیی بۆ خواستن.
هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی تیشكی خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتیی‌و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی زیاتریی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و، ئه‌میری كۆمه‌ڵ ڕاشیگه‌یاند: كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی وه‌ك هێزێكی ئیسلامیی، له‌گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستاندا ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخیی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی‌و دواگۆڕانكارییه‌كان.
هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ڕۆڵ‌و هیممه‌تی یه‌كه‌ یه‌كه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتیی به‌رزنرخاندو، له‌سه‌ره‌تاوه‌ جیاواز هاتوونه‌ته‌ مه‌یدان‌و قۆڵی هیممه‌ت‌و ئیراده‌ به‌رزی‌و خۆبه‌خشیان لێ هه‌ڵماڵیوه‌.
هه‌رله‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر باسی به‌ستنی كۆنگره‌ی چاره‌می كۆمه‌ڵی كردو ڕایگه‌یاند: كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌یارمه‌تی خوا كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ده‌به‌ستێ‌ به‌مه‌به‌ستی به‌خۆداچوونه‌وه‌و دانانی به‌رنامه‌ی داهاتوو حیزب‌و، ئومێدیشی خواست كۆمه‌ڵ له‌وكۆنگره‌یه‌دا بتوانێ‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بنێ‌‌و به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و به‌دیدێكی فراوانه‌وه‌ ڕوو به‌ڕووی پێشهاته‌كان ببێته‌وه‌.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...