مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك ده‌كات

2,547

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/9/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌ته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ د. نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ دوا گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌و عێڕاق‌و كوردستان كراو، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر به‌شێوه‌ی دیالۆك‌و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور به‌پێویست زانرا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی كه‌ركووك به‌تایبه‌تیی‌و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان به‌گشتیی كراو، بۆ داهاتووی كه‌ركووك‌و كۆتایی هێنان به‌و باره‌ نائاساییه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌ به‌پێویست زانرا هه‌موو لایه‌نه‌كان‌و كه‌سایه‌تییه‌كان یه‌ك ده‌نگ‌و یه‌ك هه‌ڵوێست بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان هه‌وڵ بده‌ن‌و كورد وه‌كو خۆی پێشان بدرێ‌‌و نه‌هێڵن غه‌دری لـێ‌ بكرێ‌، هه‌روه‌ك مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه‌، كه‌ هێزو پێز له‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی دایه‌ له‌سه‌ر هه‌ق‌و بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ریی پێویسته‌ ده‌نگ‌و ڕه‌نگه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست بن به‌رانبه‌ر به‌ پێشێلكارییه‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...