هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له سه‌رۆك كۆماری عێڕاق ده‌كات
هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له سه‌رۆك كۆماری عێڕاق ده‌كات
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و سه‌رۆك كۆماری عێڕق، جه‌خت له به‌رده‌وامیی گفتوگۆی نێوان ههرێمو به‌غدا به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/9/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر، پێشوازیی له د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێڕاق كرد.
له دانیشتنێكدا هه‌ردوولا باسیان له بارودۆخی سیاسیی ههرێمو عێڕاق‌و ناوچه‌كه كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له هاوكاریی‌و هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ یهكترییو یه‌كخستنی تواناكان كرا، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی به هه‌ڵواسراوی له نێوان ههرێمو به‌غدا ماونه‌ته‌وه، به ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی وڵات‌و خێر‌و خۆشیی بۆ هاووڵاتیان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه هه‌ریه‌ك له ئاستی خۆی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت‌و، هه‌نگاوی جیددیی بنێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و، چه‌سپاندنی دادگه‌ریی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كرا كه پێویسته به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر، دانیشتنه‌كانی نێوان ههرێمو به‌غدا به‌رده‌وام بن‌و، به گیانی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكرێت.