مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌ڤه‌ری خه‌لیفان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات

2,813

مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌ڤه‌ری خه‌لیفان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات

 

ڕۆژی هه‌ینی 20/9/2019 به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و ئاگاداربوون له‌ ئیش‌وكاره‌كانیان له‌ سنووره‌كه‌، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌یاوه‌ریی شاندێكی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ناحیه‌ی خه‌لیفانی به‌سه‌ركرده‌وه‌.
وه‌فده‌ باڵامه‌ی كۆمه‌ڵ سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی خه‌لیفانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پێشوازیی كران، دواتر له‌ باره‌گای ئه‌نجوومه‌ن له‌ گه‌ڵ به‌رپرس‌و ستافی ئه‌نجوومه‌ن كۆبوونه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی‌و ڕاسپارده‌ی پێویستی ئاڕاسته‌ی ئاماده‌بوان كرد، له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كارو پڕۆژه‌ی ئیسلامیی‌و ئه‌جێندای سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ سنووره‌كه‌.
هاوكات به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌ن سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیرو شاندی یاوه‌ری كردو، سه‌رنج‌و تێبینیی خۆشی به‌مه‌به‌ستی بره‌ودانی زیاتر به‌ كارو چالاكییه‌كانیان خسته‌ ڕوو.
دواتریش هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ خه‌لیفان كۆرێكی جه‌ماوه‌ریی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی خه‌لیفانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ مامۆستا علی باپیر سازكرا، تێیدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایانی ئاینی شارده‌ێی خه‌لیفان‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ئاماده‌بوون.
له‌ به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕۆڵ‌و پێگه‌ی زانایانی ئیسلامیی له‌ ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگاو ڕێگریی له‌ هه‌ر پیلانێك كه‌ دژی دین‌و ژینی میلله‌ته‌كه‌مان بگێڕدرێت.
هه‌ر له‌و كۆڕه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر دووپاتی نه‌فسییه‌تی به‌رزی زانایانی ئیسلامیی كرده‌وه‌ گوتیشی: نابێت مامۆستایانی ئاینی خۆیان به‌هیچ شتێك بگۆرنه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی ئه‌وان میراتگری په‌یامبه‌رانن.

جێگای ئاماژه‌یه‌، ئه‌م به‌سه‌كردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و وه‌فدی یاوه‌ری، مایه‌ی ستایشی ئاماده‌بووانی كۆڕه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ بوو، كه‌ له‌ مامۆستایانی ئایینی‌و به‌شێك له‌ هاوڵاتییانی سنووری ناحیه‌ی خه‌لیفان پێكهاتبوو.

 

ده‌قی وتاره‌كه‌ له‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌یه‌

 

ڕاپۆرته‌ هه‌واڵ

Comments
Loading...