هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌كات
هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/9/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ریی وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی، كه‌پێكهاتبوون له عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان‌و، حه‌سه‌ن بابه‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی، له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن جه‌مال قاسم سه‌رۆكی یه‌كێتی پهرلهمانتارانو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵا‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان پێشوازیی له وه‌فده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرا.
له‌دیداره‌كه‌دا باس لهڕۆڵو پێگه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران كرا، كه ده‌وڵه‌مه‌نده به كه‌سانی لێهاتوو و خاوه‌ن ئه‌زموونی ڕابردوویان له خوله‌كانی پێشووی پهرلهمانو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی بهئهزموونو شاره‌زایی خۆی هاوكاریی په‌رله‌مانی كوردستان‌و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كات له‌پڕۆسه‌ی ده‌ركردنی یاساكانداو ئه‌كتیڤ كردنی زیاتری په‌رله‌مان له ئه‌ركه‌كانیدا.
هاوكات باس لهئامادهكردنو پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌و كه‌سانی شایسته كرا بۆ خوله‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان، كه بتوانن ڕۆڵی چاوه‌ڕوانكراوی خۆیان ببینن .
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا مامۆستا عه‌لی باپیر كه ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق بوو پاڵپشتی خۆی دووپات كرده‌وه بۆ یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ڕۆڵ‌و ئیش‌و كاره‌كانیانی به‌رز نرخاند.
ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه: