مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یامێكی ماته‌مینی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی د. عزالدین مصطفی ده‌كات
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر عزالدین مصطفی رسول نووسه‌رو ئه‌دیب‌و ڕۆشنبیری كورد، مامۆستا عه‌لی باپیر برووسكه‌یه‌كی ماته‌مینیی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو ده‌كات
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی بروسكه‌كه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ، وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ، وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ
به‌ڕێز كاك فاروق مه‌لا مصطفی صه‌فوه‌ت
السلام علیكم ورحمة الله
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتانه‌وه، جه‌نابی: (پڕۆفیسۆر عزالدین مصطفی رسول) سه‌ره‌خۆشییتان لێده‌كه‌م، خوا لێی خۆشبێ‌و جێگای به‌هه‌شت بێ‌و، سێبووریی‌و ئارامییش به‌سه‌ردڵی ئێوه‌دا بڕێژێ‌و، هه‌موولایه‌كیشمان به‌ئیسلامه‌وه بژیه‌نێ‌و به‌ئیمانه‌وه بمرێنێ‌و سه‌ره‌نجاممان خێر‌و سه‌رفرازیی بێت.
بێگومان كۆچی دوایی جه‌نابی دكتۆر عزالدین كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی جێهێشتوه، چونكه یه‌كێك بوو له نووسه‌رو ئه‌دیب‌و ڕۆشنبیره هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و، پتر له‌نیو سه‌ده‌بوو له‌زۆر بواردا خزمه‌تی به زمان‌و ئه‌ده‌ب‌و فیكر‌و فه‌ڕهه‌نگی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد.
دووباره سڵاو و ڕێز‌و سه‌ره‌خۆشیی بۆخۆت‌و سه‌رجه‌م خزم‌و دۆستان