هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی گشتیی كۆریای باشوور ده‌كات

2,913

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی گشتیی كۆریای باشوور ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 24/10/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (چۆی كوانژین) كونسولی گشتیی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌و عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان كرا.
سه‌باره‌ت به‌ گرژیی‌و شه‌ڕی ڕۆژئاوای كوردستان، ته‌ئكید له‌سه‌ر زۆرووره‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ڕێگای گفت‌و گۆو دیالۆگه‌وه‌ كراو، داكۆكیی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌موو گه‌لێك مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی به‌ئازادیی له‌خاكی خۆیدا بژی.
سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی عێڕاقیش، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ داواكردن‌و خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كاندا حه‌قێكی شه‌رعیی هه‌رتاكێكه‌و پێویسته‌ به‌ئیجابیی وه‌ڵامییان بدرێته‌وه‌.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم‌و به‌غداش ئه‌میری كۆمه‌ڵ‌و كونسولی كۆریا هه‌نگاونانی هه‌ردوولایان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور به‌ پێویست زانیی‌و به‌باشترین بژارده‌یان له‌قه‌ڵه‌مدا.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵ سوپاسی حكوومه‌تی كۆریای كرد كه‌ له‌ ساڵی: (2004)ه‌وه‌ تا (2008) له‌ڕێگای هێزی زه‌یتوونه‌وه‌و، دواتریش توانیویه‌تی هاوكارێكی باشی هه‌رێمی كوردستان بێ‌ له‌ڕووی سیاسیی‌و سه‌ربازیی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ جێ‌ په‌نجه‌یان له‌و باره‌وه‌ دیاربووه‌و، بۆ داهاتووش مامۆستا عه‌لی باپیر ئومێدی خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌ره‌وپێشبچن‌و هه‌رێمی كوردستان‌و وڵاتی كۆریا له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌نگاوی زیاتر بنێن.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

Comments
Loading...