مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی پێشووی حیزبی ئیسلامیی عێڕاقیی ده‌كات

2,530

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی پێشووی حیزبی ئیسلامیی عێڕاقیی ده‌كات

مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی پێشووی حیزبی ئیسلامیی عێراق كردو، له‌ دانیشتنێكدا جه‌خت له‌ یه‌ك گوتاری سیاسیی كرایه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر پرسی هه‌وڵدانی هه‌موراكردنی ده‌ستووری عێراق.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10/11/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (د. موحسین عه‌بدولحه‌مید) سه‌رۆكی پێشووی حیزبی ئیسلامیی عێڕاقیی‌و كه‌سایه‌تیی دیاری ئیسلامیی عێڕاق، كه‌ چه‌ندین ساڵ له‌چه‌ند زانكۆیه‌كی عێڕاقیی‌و ده‌ره‌وه‌ خزمه‌تی به‌ دیراسات‌و فیكری ئیسلامیی كردوه‌.

له‌دیدارێكی برایانه‌دا باس له‌باردودۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و به‌تایبه‌ت ناڕه‌زایی‌و خۆپێشاندانه‌كان كرا، كه‌ له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست‌و خوارووی عێڕاق سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و، ئه‌و بارگرژیی‌و ناسه‌قامگیرییه‌ی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه‌.

هاوكات باس له‌ هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسیی كوردستان‌و هه‌وڵدان بۆ نیزیك خستنه‌وه‌ی بیروڕا جیاوازه‌كان‌و درووست كردنی یه‌ك گوتاری سیاسیی كرایه‌وه‌ له‌به‌رانبه‌ر پرسی هه‌وڵدانی هه‌موراكردنی ده‌ستووری عێڕاق‌و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی بۆ داهاتووی عێڕاق به‌ڕێوه‌ن، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لانی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...