هه‌ولێر: به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆبۆوه‌

2,571

هه‌ولێر: به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆبۆوه‌

 

ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه‌ 14/11/2019 ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌باسكردنی بارودۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و خۆپێشاندانه‌كانی به‌غداو خوارووی عێڕاق‌و ده‌رهاویشته‌كانی ده‌ستیپێكردو.

ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و چاكسازیی‌و جێ‌به‌جێ‌كردنی داوای خۆپێشانده‌ران كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێڕاقدایه‌ به‌پێویست زانی.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم كرا، له‌وباره‌یه‌وه‌ یه‌كده‌نگیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان به‌پێویست زانرا.

به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی بریتیی بوو له‌ به‌دواداچوون بۆ كاری به‌شێك له‌ئۆرگانه‌كانی حیزب كرد، به‌تایبه‌تی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی كۆنگره‌، كه‌ توانیویه‌تی كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كانی زۆربه‌ی مه‌ڵبه‌ندو ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ ئه‌نجام بدات‌و، به‌رنامه‌ دابنێ‌ بۆ كۆنفڕانسه‌ ناوچه‌ییه‌كان، كارو هه‌وڵ‌و هیممه‌تی لیژنه‌كه‌ی به‌ئیجابیی هه‌ڵسه‌نگاند.

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

Comments
Loading...