هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات

2,619

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/11/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ ئاغای (نصرالله ی رشنودی) سه‌ركونسولی كۆماری ئیسلامیی له‌ هه‌ولێرو وه‌فدێكی یاوه‌ریی.

له‌دیداره‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر دووباره‌ پیرۆزبایی له‌ ناوبراو كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ئه‌ركی كونسولگه‌ریی‌و ئومێدی خواست له‌درێژه‌ی مانه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا بتوانێ‌ باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكات له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌رێم له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییان به‌گشتیی.

به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بریتیی بوو له‌ باسكردنی بارودۆخی سیاسیی عێڕاق‌و كوردستان‌و دوا گۆڕانكارییه‌كان‌و بارگرژیی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست‌و خاورووی عێڕاق، كه‌ پێویسته‌ وه‌ڵامی داوای ڕه‌وای خۆپێشانده‌ران بدرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێ‌، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی پێكهاته‌كانی عێڕاق له‌وه‌دایه‌.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌

Comments
Loading...