هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی كرد له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

2,765

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی كرد له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/11/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی، پێشوازیی كرد له‌ نێچیرڤان بارزانیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی…

له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی ئێستای عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كرا، به‌تایبه‌تی پێشهات‌و ده‌رهاویشته‌كانی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست‌و خوارووی عێڕاق‌و هاوخه‌میی نیشاندانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان‌و گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامێكی باش، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موولایه‌كدابێ‌‌و، هه‌رێمی كوردستانیش به‌پێی مافی خۆی مامه‌ڵه‌ی شایسته‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ.

 

هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد له‌پێناو دروستكردنی یه‌كڕیزیی‌و، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم داوای پشتیوانییشی له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد له‌به‌غدا بۆ پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كان.

 

هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ هه‌وڵدان بۆ درووست كردنی هاوهه‌ڵوێستییه‌كی توندو تۆڵ كرا، به‌تایبه‌ت له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق بۆ هه‌موو ئه‌و پرسه‌ گرنگه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانیانه‌ی كه‌ جێی گرنگیی پێدانی هه‌موولایه‌كن.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كرا كه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان سوودو ئه‌زموون له‌ ڕووداوه‌كانی ده‌ورووبه‌ر وه‌ربگرین‌و به‌پێی توانا ده‌سته‌ڵات ده‌ست به‌چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بكات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییان هه‌نگاوی جیددیی‌و گه‌وره‌تر بنێت.

 

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

 

 

 

 

Comments
Loading...