سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ژماره‌ك له‌ ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌و سنووره‌ كۆده‌بێته‌وه‌

2,809

سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ژماره‌ك له‌ ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌و سنووره‌ كۆده‌بێته‌وه‌

ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 1/12/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 2ی سلێمانیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، له‌گه‌ڵ دوو ئه‌نجوومه‌نی ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌ سنووری پارێزگای سلێمانیی كۆبۆوه‌.

له‌میانی كۆبوونه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌ی ئاماده‌بوان كردو، هه‌وڵ‌و هیممه‌ت‌و توانای ڕێكخستنه‌كانی به‌رزنرخاندو سوپاس‌و ده‌ستخۆشیی ئاراسته‌ كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاروچالاكیی‌و ڕۆڵ‌و كاریه‌گه‌رییان بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌ندامی دڵسۆزو به‌رهه‌مدارو ئاراسته‌ كردنیان له‌پێناو خزمه‌ت كردنی تاك‌و كۆمه‌ڵگاكه‌یان له‌ناو ڕێزه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییدا.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان‌و جه‌ختیشی له‌به‌روپێشبردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كرده‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری كوردستان.

هه‌روه‌ها ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماژه‌ی به‌ ڕووداوه‌كانی گۆڕه‌پانیی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كردو، سیاسه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامییشی له‌و ڕووه‌وه‌ خسته‌ڕوو.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...