هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی (كه‌نه‌كه‌) ده‌كات

2,490

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی (كه‌نه‌كه‌) ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/12/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركرایتیی‌و مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوازیی كرد له‌ وه‌فدێكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه‌)، كه‌ پێكهاتبوون له‌ ئه‌حمه‌د قه‌ره‌مووس هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان‌و وه‌فدێكی یاوه‌ریی.
له‌دانیشتنێكدا كه‌ كاتژمیرێكی خایاند وه‌فدی میوان باسیان له‌ دوا گۆڕانكاریی له‌ كۆنگره‌ی خۆیان كرد، كه‌ ئه‌مساڵ له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ستراو ئاماژه‌یان به‌ هۆكاره‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری كۆنگره‌كه‌و توندو تۆڵكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان (كه‌نه‌كه‌)و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌گشتیی كردو، ئومێدیشیان خواست بتوانن كاره‌كانیان كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی دایه‌ به‌ره‌وپێشی ببه‌ن.
هاوكات له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ی گه‌لی كورد له‌پێناو گه‌یشتن به‌ویست‌و مافه‌كانمان پێویسته‌ كارو پڕۆژه‌ی یه‌كتریی به‌كه‌م نه‌گرین‌و یه‌ك هه‌ڵوێست‌و یه‌ك ده‌نگ بین‌و، بۆ یه‌كترییش به‌په‌رۆش بین‌و ڕیز له‌یه‌كتری بگرین.
هه‌رهه‌وه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگی ته‌بایی‌و پێكه‌وه‌ ژیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی كوردو به‌هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردی له‌قه‌ڵه‌مداو گوتی: پێویسته‌ ڕیز له‌ دین‌و پیرۆزییه‌كانی گه‌لی كورد بگیرێ‌‌و شانازیی به‌ ئیسلامه‌وه‌ بكرێ‌، كه‌ له‌گه‌ڵ ئازادیی‌و سه‌ربه‌ستیی‌و مافی گه‌لان‌و زانست‌و پێشكه‌وتندایه‌و بتوانن له‌ڕێگای ده‌ست گرتن به‌ئیسلامه‌وه‌ سوود به‌ نیشتیمان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بگه‌یه‌نین.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 

 

Comments
Loading...