هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا له‌ عێراق ده‌كات

2,546

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا له‌ عێراق ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/12/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (ڤینسۆ گییۆم پوپۆ) نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا له‌ عێراق‌و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا له‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و یه‌كێتی ئه‌وڕوپاو ڕۆڵی یه‌كێتی ناوبراو له‌ گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان كرا، كه‌ ده‌توانێ‌ بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی له‌عێڕاقدا بگێڕێ‌…
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دوا پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كانی عێڕاق‌و خۆپێشاندانه‌كان كرا، كه‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست‌و خواروو پێ‌ی هه‌ڵده‌ستن‌و داوای گۆڕانكاریی‌و چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ ده‌كه‌ن‌و، هه‌ردوولا وه‌ڵامدانه‌وه‌و جێ‌به‌جێكردنی داواكانیان له‌وباره‌وه‌ به‌پێویست زانیی.
هاوكات باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاق كرا، كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری هێندێك له‌ كێشه‌كان به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادایه‌.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر هیوای خواست نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وڕوپا له‌ هه‌رێمی كوردستان بتوانێ‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست‌و كاریگه‌ر بۆ پرسه‌ سیاسیی‌و پێشهاته‌كان ئه‌نجام بدات‌و، كۆمه‌ڵی ئیسلامییش وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری كوردستان بۆ هه‌رپرسێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی عێڕاقدا بێت‌و یه‌كڕیزیی له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ق بپارێزێ‌، هاوكارو ده‌ستبارگر ده‌بێ‌.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 

Comments
Loading...