پێناسه‌و پێگه‌ی پایه‌ گه‌وره‌و گرنگه‌كانی بانگه‌واز

3,798

ڕاپه‌ڕین: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ستافی ئه‌نجوومه‌نی حاجیاوه‌ی كۆمه‌ڵ‌و، په‌یمانگای هاوێری ئیسلامیی كۆده‌بێته‌وه‌

ڕۆژی هه‌ینی 7/12/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كورستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی، گه‌یشته‌ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین‌و، له‌لایه‌ن مامۆستا رزگار قادر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (5)ی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازیی له‌ وه‌فده‌ باڵاكه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرا.

پاشان له‌ شارۆچكه‌ی حاجیاوا سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی حاجیاوای كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كردو له‌گه‌ڵ ستافی ئه‌نجوومه‌ن كۆبۆوه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌ستخۆشی كاروچالاكیی له‌ستافی ئه‌نجوومه‌ن كرد بۆ ڕۆڵ‌و كاریگه‌رییان له‌ناوچه‌كه‌.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویتسی ئاراسته‌ی ستافی ئه‌نجوومه‌ن كردو، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر زیاتر به‌جه‌ماوه‌ریی كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرده‌وه‌و، ئه‌میری كۆمه‌ڵ هیواشی خواست هه‌نگاوه‌كانیان له‌وپێناوه‌دا چڕتر بكه‌نه‌وه‌.

هه‌رله‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی‌و ستافی مه‌ڵبه‌ندی (5)ی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، سه‌ردانی پەیمانگای (هاوێر)ی ئیسلامیی کرد لەحاجیاواو، لەلایەن بەرپرس‌و ئەندامانی پەیمانگاكه‌و مامۆستایانی په‌یمانگاكه‌ پێشوازیی له‌ وه‌فده‌كه‌ كرا.

پاشان مامۆستا عه‌لی باپیر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كرد به‌ناو و نیشانی: (پێناسه‌و پێگه‌ی پایه‌ گه‌وره‌و گرنگه‌كانی بانگه‌واز)

لینكی وتاره‌كه‌

پێناسه‌و پێگه‌ی پایه‌ گه‌وره‌و گرنگه‌كانی بانگه‌واز

لێدوان
Loading...