هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی ڕێكخراوی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی مرۆیی بۆ ماف‌و ئازادییه‌كان ده‌كات

2,728

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی ڕێكخراوی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی مرۆیی بۆ ماف‌و ئازادییه‌كان ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7/12/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تیی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ وه‌فدێكی (ڕێكخراوی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی مرۆیی بۆ ماف‌و ئازادییه‌كان)، كه‌ له‌ ساڵی (1993) دامه‌زراوه‌‌و بنكه‌ی سه‌ره‌كییان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵه‌و، كاره‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕاگرتنی جه‌نگ‌و گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانی جه‌نگ‌و به‌ردانی بێتاوانه‌كان‌و كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كانی لێكتێگه‌یشتن دایه‌.
له‌ دانیشتنێكدا باس له‌ كار‌و هه‌ڵوێسته‌كانی ڕێكخراوی ناوبراو كرا كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا توانیویه‌تی له‌ بواره‌كانی مرۆیی خۆیدا، ده‌وری ئیجابیی ببینێت، له‌ ئه‌فغانستان‌و شیشان‌و سوریا‌و لوبنان‌و فه‌ڵه‌ستین‌و عێڕاق‌و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ كه‌ شه‌ڕ‌و گرژیی تێیاندا هه‌بووه‌.
له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له‌ بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌ به‌گشتیی‌و عێڕاق‌و كوردستان به‌تایبه‌تیی كرا‌و، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی وێڕای سوپاس پێزانیان‌و هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كار‌و ئه‌ركه‌ گرنگه‌ی له‌بواری مرۆیی پێی هه‌ڵده‌ستن، به‌پێویستیشی زانی ئه‌م جۆره‌ ڕێكخراوه‌ مرۆییانه‌ له‌بواری خۆیاندا هاوكارییان بكرێ‌و، ڕاشیگه‌یاند: ئیسلام له‌گه‌ڵ مافی گه‌لان‌و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماواندایه‌ بۆ چه‌سپینی دادگه‌ریی تێده‌كۆشێ‌و ده‌یه‌وێ سته‌م‌و زۆرداری ڕیشه‌كێش بكات‌و ئاشتیی به‌رقه‌راربێ.

 

ڤیدۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...