سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمی پرسه‌ی مامۆستا سدیق عه‌بدولعه‌زیز ده‌بێت

3,831

سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمی پرسه‌ی مامۆستا سدیق عه‌بدولعه‌زیز ده‌بێت

ئەمڕۆ چوارشەمە 11/12/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ریی وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی لەشاری سلێمانیی، بەشدارییانکرد لەپرسەی مامۆستا مه‌لا سدیق عەبدولعزیز كه‌سایه‌تیی دیاری ڕابوونی ئیسلامیی.

له‌میانی پرسه‌كه‌دا ئەمیری کۆمەڵ وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوان کردو ڕۆڵ‌و پێگەی مامۆستای كۆچكردووی له‌ڕابوونی ئیسلامیی بەرزنرخاندو، هیوای خواست خوای گه‌روه‌ به‌ به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌ی خۆی شاد بكات‌و سه‌برو ئارامیش به‌ كه‌س‌و كاری ببه‌خشێ.

هاوكان مامۆستا عه‌لی باپیر ڕاشیگه‌یاند: پێویسته‌ له‌م مه‌ڕاسیمانه‌دا بیر له‌خۆمان بكه‌ینه‌وه‌و ناكرێت له‌سه‌ر حسابی داهاتی گشتیی چینێك خۆیان بكه‌ن به‌ ملیاردێر، هه‌روه‌ها گوتیشی: ده‌بێت له‌م بارودۆخه‌دا كه‌ هاوكێشه‌كان دووباره‌ داده‌ڕێژرێته‌وه‌ یه‌كده‌ست‌و یه‌كهه‌ڵوێست بین له‌سه‌رجه‌م پرسه‌ نیشتیمانییه‌كاندا.

وتاری مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ پرسه‌كه‌دا

Comments
Loading...