به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆده‌بێته‌وه‌

3,909

هه‌ولێر: به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆده‌بێته‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/12/2019 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی به‌تێروته‌سه‌لی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كان تاوتوێ‌ كردو هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كرد.

ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی بڕیاریدا كه‌ ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی بخاته‌ڕوو…

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی باسی له‌ ئاماده‌سازییه‌كان كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی باڵا به‌ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسی ئۆرگانه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاریدا له‌ڕۆژانی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌نجام بدرێ‌ بۆ تاوتوێ‌ كردنی به‌رنامه‌و ئه‌جێندای كۆنفڕانسه‌كان.

هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی دوا پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان له‌ عێڕاق‌و خۆپێشاندانه‌كان‌و جم‌و جۆڵه‌كان بۆ دیاریی كردنی پاڵێوڕاو بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێڕاق‌و هه‌ماهه‌نگی لیسته‌ كوردستانییه‌كان له‌به‌غدا خسته‌ به‌رباس‌و لێكۆڵینه‌وه‌و دوا ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو…

 

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

 

لێدوان
Loading...