به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌ڕێوه‌چوو

2,440

هه‌ولێر: به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌ڕێوه‌چوو

 

 

کۆبوونه‌وه‌که‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسی به‌ستنی کۆنگره‌ی چواره‌می کۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و هه‌نگاو و پێشهاته‌کانی.

هاوكات ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی بڕیاریدا له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كۆنفڕانسه‌ ناوخۆییه‌كان ببه‌سترێ.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/12/2019 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

 

سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌ بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان‌و باری ئاڵۆزی حکوومه‌تی ناوه‌ند قسه‌و باسی له‌سه‌ر کراو،‌‌ جارێكی دیكه‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ پێویسته ‌کورد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگ‌و قورسایی هه‌بێ پێویسته‌ له‌ناوخۆدا ته‌بابێ‌و هه‌موان له‌ئه‌رک‌و مافدا یه‌کسان بن.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌پێویستیشی زانی به‌گرنگیه‌وه‌ گوێ له‌داخوازیی خۆپیشانده‌ران بگیرێ‌و چیتر هاوڵاتییانی عێڕاق له‌نه‌هامه‌تیدا نه‌هێڵنرێنه‌وه‌.

دواتر ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی ڕاپۆرتی کۆبوونه‌وه‌ ‌گشتییه‌کانی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندو، سوپاسی لیژنه‌ی باڵاو مه‌ڵبه‌ندو ئۆرگانه‌کانی کرد، که‌ دڵسۆزانه‌ کاره‌کانی کۆبوونه‌وه ‌گشتییه‌کانیان به‌ڕێوه‌بردوه‌و له‌کاره‌کانیشاندا سه‌رکه‌وتووبوون .

دواتر پاش ڕاوێژو ڕاگۆڕینه‌وه‌ به‌رنامه‌ی کاری کۆنفڕانسه‌کان په‌سه‌ندکراو له‌ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا کۆنفڕانسه‌ ناوخۆییه‌کان ده‌به‌سترێن .

هاوكات ڕه‌شنوسی په‌یکه‌ری پێشنیارکراو گفتو گۆی له‌سه‌ر کراو، وه‌کو پڕۆژه‌ی سه‌رکردایه‌تیی ده‌خرێته‌ به‌رده‌م کۆنفڕانسه‌کان، پاش ته‌واوبوونی کۆنفڕانسه ‌ناوخۆییه‌کان ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی له‌کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا کات‌و شوێنی به‌ستنی کۆنگره‌ی چواره‌م له‌زووترین کاتدا دیاریی ده‌کات.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ کۆنگره‌ی یه‌کێتی نیشتمانییش خواست، که‌ ئه‌مڕۆ ١٢/٢١ کۆنگره‌که‌یان ده‌ست پێکردو، هه‌روه‌ك‌ هیواشی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی برایانمان له‌یه‌کگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌خوازێ، که‌ بڕیاره‌ له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌ كۆنگره‌ ببه‌ستن.

 

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

 

وێنه‌ + ڤیدیۆ:https://youtu.be/5zDna2v8CCMئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/12/2019 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی ئەمیری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‎ on Saturday, December 21, 2019

Comments
Loading...