ڕانیه‌: مه‌ڕاسیمێك بۆ شه‌هیدانی ساڵی 1993ی ڕابوونی ئیسلامیی به‌ڕێوه‌چوو

3,647

ڕانیه‌: مه‌ڕاسیمێك بۆ شه‌هیدانی ساڵی 1993ی ڕابوونی ئیسلامیی به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28/12/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی، ئاماده‌ی پێشانگایه‌كی وێنه‌ی شه‌هیدانی كاروانی ڕابوونی ئیسلامیی ده‌بێت له‌ژێر درووشمی: (شه‌هاده‌ت خه‌ڵاتی خواو، لوتكه‌ی باوه‌ڕو گیانفیداییه‌) بۆ زیاتر له‌ بنه‌ماڵه‌ی 150 شه‌هیدی سنووری بتوێن پشده‌ر ئاماده‌ كرابوو، كه‌ مه‌ڵبه‌ندی 5ی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماده‌ی كردبوو.

له‌میانی پێشانگاكه‌شدا مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێكی پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان كردو ڕایگه‌یاندو باسی له‌و نادادگه‌رییه‌ كرد كه‌ حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای دادگه‌ریی كاری بۆ هاوڵاتییان نه‌كردوه‌، بگره‌ له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبیی بوون كاره‌كانی ئه‌نجامداوه‌.
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر گوتیشی: ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست ئێمه‌ هاتبێ بۆ خزمه‌تكردنی كه‌س‌و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان هه‌وڵمان بۆداوه‌و كردوومانه‌.

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر گوتی: حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ساسی حیزبی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانیدا ده‌كات، ئاشكراشیده‌كات: له‌ڕابردوودا ئه‌وان چه‌كیان دژی ڕژێمی به‌عس هه‌ڵگرتبوو، بۆیه‌ دوای ڕوخانی ڕژێم چه‌كیان دانا.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر گوتیشی: حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ساسی حیزبی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانیدا ده‌كات نه‌وه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی هاوڵاتیبوون‌و ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی له‌حیزبه‌كه‌ی ئه‌وان نین به‌هاوڵاتی پله‌ دوو و پله‌ سێ سه‌یرده‌كرێن.

له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وهش‌ كرد: له‌ ڕابردوودا ئه‌وان چه‌كیان دژی ڕژێمی به‌عس هه‌ڵگرتوه‌، بۆیه‌ دوای ڕوخانی ڕژێم ئه‌وان چه‌كیان دانا، ده‌بوایه‌ حیزبه‌كانی تریش ئه‌وهێزانه‌ی هه‌یانه‌ له‌ناو دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانییدا كۆیانبكردایه‌ته‌وه‌، تاوه‌كو ئینتمایان هه‌بێ بۆنیشتمان نه‌وه‌ك بۆ حیزبێكی دیارییكراو.

هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر گوتیشی: حیزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌كان بۆیه‌ ئه‌و كاره‌ ناكه‌ن چونكه‌ ئیشی شه‌خسیی‌و نایاسایی‌و ناشه‌رعییان به‌و هێزانه‌ هه‌یه‌.

 

بۆ بینینی ته‌واوی وتاره‌كه‌ سه‌ردانی لینكی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

 

 

ئه‌میری كۆمه‌ڵ: حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ساسی حیزبی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتییان…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی ئەمیری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‎ on Saturday, December 28, 2019

هه‌رله‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ری بتوێن پشده‌ر مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تیی ژماره‌یه‌ك سه‌ردانی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌نجامدا

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28/12/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی ئەمیری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‎ on Saturday, December 28, 2019

Comments
Loading...