ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵادزێی كرد

2,760

ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵادزێی كرد

له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ری بیتوێن پشده‌ر مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (5)ی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵادزێی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌ كردو، له‌لایه‌ن به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه‌ پێشوازیی له‌ وه‌فده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرا.

مامۆستا عه‌لی باپیر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، هه‌وڵ‌و هیممه‌ت‌و توانای ڕێكخستنه‌كانی له‌سنووره‌كه‌ به‌رزنرخاندو سوپاس‌و ده‌ستخۆشیی ئاراسته‌ كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاروچالاكیی‌و ڕۆڵ‌و كاریه‌گه‌رییان بۆ پێگه‌یاندنی كادیری دڵسۆزو شاره‌زاو، ئاراسته‌ كردنیان له‌پێناو خزمه‌ت كردنی تاك‌و كۆمه‌ڵگاكه‌یان له‌ناو ڕێزه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییدا.

هه‌روه‌ها ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماژه‌ی به‌ ڕووداوه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كردو، سیاسه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامییشی له‌و ڕووه‌وه‌ خسته‌ڕوو.

به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵ‌و ئه‌و گۆڕانگارییانه‌ی بڕیار وایه‌ له‌ كۆنگره‌ی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێن ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوو.

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

 

ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵادزێی كردhttps://youtu.be/NIGlxK3CABIhttps://alibapir.net/?p=6932&…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی ئەمیری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‎ on Sunday, December 29, 2019

Comments
Loading...