مامۆستا عه‌لی باپیر برووسكه‌ی پیرۆزبایی له یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات On کانونی یەکەم 29, 2019 3,242 Share مامۆستا عه‌لی باپیر برووسكه‌ی پیرۆزبایی له یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان‌و هەڵبژاردنەوەی وەک ئەمینداری گشتیی حیزبەکەی، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستا صەلاحەددین موحه‌ممه‌د بەهائەددین ده‌كات. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نامه‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپـیـره: بسم الله الرحمن الرحيم برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویستم مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین السلام علیكم ورحمة الله به‌بۆنه‌ی گرێدانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه‌و ته‌واوكردنی كارهكانیو هه‌ڵبژاردنی ستافی سه‌ركردایه‌تیی بهگشتییو، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان به‌ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو، خۆشحاڵین‌و له‌خوای به‌خشه‌ر داواكارم پیت‌و پێزی زیاتر بخاته كاروبارتانهوهو یارمه‌تییتان بدات به‌سه‌ر كهمو كوڕییو كرچ‌و كاڵییه‌كانی ڕابردوودا زاڵبنو، هه‌رده‌م لهگهشهكردنو به‌ره‌وپێشچوونی باشتردابنو، كاریگه‌ریی زیاترتان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌بێ بۆ زیاتر پاك‌و چاككردنیو له‌خوا وهنیزیك خستنیو، دادگه‌ریی تێدا چهسپاندنیو، ستهمو قۆرخكاریی‌و گه‌نده‌ڵیی تێدا ڕیشه‌كێش كردنی… هه‌رشادو سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازبن براتان: عه‌لی باپـیـر 3/5/1441كـ 29/12/2019ز 3,242 Share