مامۆستا عه‌لی باپیر پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره له یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌كات On کانونی یەکەم 29, 2019 3,145 Share مامۆستا عه‌لی باپیر پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره له یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌كات مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌بۆنه‌ی بهرێوهچوونو ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی گشتیی یه‌كێتی كرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: بسم الله الرحمن الرحیم به‌ڕێزان! ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان پاش سڵاو و ڕێز خۆشحاڵین كه توانیتان كۆنگره‌ی چواره‌متان ببه‌ستن له‌بارودۆخێكی یه‌كجار ههستیارو دژوار‌دا، كه ههرێمو عێڕاق‌و ناوچه‌كه‌ی پێدا ڕه‌ت دهبنو، بێگومانیش یه‌كڕیزیی‌و تۆكمه‌یی یهكیێتیی له‌م ههلو مه‌رجه‌دا، فاكته‌رێكی گرنگی سه‌قامگیریی ئاشتیی‌و ته‌باییه لهههرێمو عێڕاقیشدا. هیوادارین ئه‌و كۆنگره‌یه‌تان ببێته مایه‌ی چاو پێداگێڕانهوهیهكی باشی سیاسهتو كاری یه‌كێتییه‌كه‌تان، چ له‌نێوخۆی حیزب‌و، چ پهیوهندییهكانیو، چ شێوه‌ی به‌شداریی لهحوكمڕانییدا، له‌سه‌ر ئاستی ههرێمو عێڕاق. ئومێدیشمان وایه په‌یوه‌ندیی دووقۆڵییمانو سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش، له‌جاران پتهوترو قووڵتربێ بۆ هاوكاریی‌و پێكه‌وه‌كاركردنی زیاتر، له‌پێناو ڕاستكردنه‌وه‌ی باری لاری حوكمڕانیی له‌هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاقداو، چه‌سپاندنی هه‌رچی زیاتری دادگهرییو ڕیشه‌كێشكردنی ستهمو پاوانخوازیی‌و گه‌نده‌ڵیی.ش دڵسۆزتان: عه‌لی باپـیـر 3/5/1441كـ 29/12/2019ز 3,145 Share