خواناسیی، ئایین، ئیمان درەوشاوەیی ئیسلام و پووچەڵیی ڕێچکان

2,856

چاپی سێیه‌می/ خواناسیی، ئایین، ئیمان

درەوشاوەیی ئیسلام و پووچەڵیی ڕێچکان

لەسۆنگەى ئەوەوە کە لە هەرکام لە: (پێشەکی چاپی دووەم) و (ئەم کتێبەو ئاوڕێک لەڕابردوو و سەرنجدانێکى ئەمڕۆ)و (سێ ڕوونکردنەوەى گرنگ)و (ڕێخۆشکردنێکی گشتیی)دا، شتى زۆر لەبارەى ئەم کتێبەوە گوتوە، لەم پێشەکی چاپی سێیەمەدا، تەنیا ئاماژە بە گۆڕانکاریی و دەستکارییانە دەکەین، کە لەم چاپەدا ئەنجاممان داون، بە مەبەستى خزمەتکردنى ئەم کتێبە، کە خۆشەویستییەکى تایبەتى لە دڵمدا هەیە، گۆڕانکاریی و دەستکارییەکانیش ئەمانەن:

 

یەک:

خوێندنەوەى وردی وشە بە وشەو پیت بەپیتی و، ڕاستکردنەوەى هەر هەڵەو کەم و کوڕییەکى وشەیی و واتایی، کە پێشتر بەسەرماندا تێپەڕیون، یان ئێستا بەپێویستم زانیوە بیانگۆڕم.

 

دوو:

بەوردیی و لەسەرچاوە ئەسڵییەکان (المصادر الأساسية)ەوە (تخریج) کردنى دەقەکانى سوننەت، کە برایەکی دڵسۆز پێى هەڵساوە، خوا پاداشتی بداتەوە.

 

سێ:

گواستنەوەى زۆربەى پەڕاوێزەکان (الهوامش) بۆ نێو دەق (متن)ى کتێبەکە، چونکە زۆربەیان ئایەت و دەقی سوننەت بوون، وەک بەڵگە هێنرابوونەوە.

 

چوار:

 گۆڕینی دیزاین (تصمیم)ى کتێبەکە بەگشتیی و، ڕێک و پێکردنى و، گەورەکردنى قەبارەى لاپەڕەکانى و، درشتترکردنی فۆنتەکەى، بەتایبەت هی پەڕاوێزەکانی.

 

پێنج:

گۆڕینی ناو و نیشانەکەى بۆ: (خواناسیی، ئایین، ئیمان: درەوشاوەیی ئیسلام و پووچەڵیی ڕێچکان).

 

شەش:

هیواداریشم لەڕووی چاپکران (طَبْع)یشەوە، ئەم چاپی سێیەمە لەچاپەکانى پێشوو باشتربێ لەڕووی: بەرگ و کاغەزو…هتدەوە.

 

شایانی باسیشە لەڕووی نێوەڕۆکەوە، چەند وشەو تەعبیرێکی کەم نەبێ، دەستکارییەکی ئەوتۆی ئەم کتێبەمان نەکردوە، جگە لەڕوونکردنەوەى چەمک و واتاى چەند وشەیەکی نامۆ، یان کەمتر بیستراو، لەپەڕاوێزەکاندا.

 

پێویستە ئەوەش بگوترێ كە: ئەم كتێبە: (خواناسیی، ئایین، ئیمان) لەبەرنامەی (نووسین و یادەوەریی)دا (كە بەرنامەیەكە لە كەناڵی ئاسمانیی (پەیام)ەوە پێشكەش دەكرێ و، وتووێژێكە لەشێوەی پرسیارو لەنێوان بەندەو برای بەڕێزم كاك پەیوەند عومەردا، بۆ قسەكردن لەبارەی كتێبەكانمەوە) لەبیست و دوو (22) ئاڵقەدا قسەمان لەبارەوە كردوە {ئاڵقەكانی: 29-50}([1]).

 

ئه‌م كتێبه‌ به‌رهه‌می نووسینگه‌ی ته‌فسیره‌و ئێستا له‌بازاڕ ده‌ست ده‌كه‌وێ

 

چاپی یه‌كه‌م: (2002)

چاپی دووه‌م: (2008)

چاپی سێیه‌م: (2020)

ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: (596)

قه‌باره‌ی كتێب: (17+24)

بۆ زانیاریی زیاتر په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌: (07504603319)

[1](1) لينكى بەرنامەكە:

Comments
Loading...