مامۆستا عه‌لی باپـیـر نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
مامۆستا عه‌لی باپـیـر نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
بەبۆنەی ماندووبوون‌و ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان، مامۆستا عەلی باپـیـر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان نامەیەك ئاڕاستەی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان‌و دهكاتو سوپاس‌و دەستخۆشییان ئاڕاستە دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ڕێز فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان
السلام علیكم ورحمة الله
به‌پێویستی ده‌زانم سوپاس‌و ده‌ستخۆشییتان ئاڕاسته بكه‌م له‌سه‌ر كۆی كار‌و چالاكییه‌كان‌و هه‌ڵوێسته‌كانتان، به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌تان له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای به‌ناو چاكسازییه‌وه “كه جێی داخ‌و خه‌فه‌ته ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه‌و ده‌نگه‌ده‌نگی چاكسازیی كه ده‌كرا له‌شتێكی وادا كورت هه‌ڵبێ!”.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی شانازیی ده‌كات به ئێوه‌و برایانی دیكه‌شتان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق كه هه‌رده‌م له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریی لێكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ژارو نه‌دارو چه‌سپاندنی دادگهرییو، پێشگیریی لێ كردن‌و ڕیشه‌كێشكردنی ستهمو چینایهتییو قڕیی‌و پڕیی دان‌و، هیوادارم هیچ شتێك واتان لێنه‌كات له‌و ڕاسته‌ڕێیه لابده‌ن، چونكه خوای میهرهبانو كارزان تێكڕای پێغه‌مبه‌رانی “علیهم الصلاة والسلام” بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ریی به‌مانای فراوانیی‌و، نه‌هێشتنی ستهمو زۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، ناردوون وه‌ك فه‌رموویه‌تی: (لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ…) الحديد -25-.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش بڕیاری داوه: ڕاسته شه‌قامی پێغه‌مبه‌ران بگرێ‌و، له‌ژێر هیچ گوشارێكداو، به‌هۆی هیچ ترس‌و تهماعێكهوه، ده‌ستبه‌رداری نه‌بێ.