هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی گشتیی كۆماری توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

3,431

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی گشتیی كۆماری توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 28/1/2020 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (هاكان كاراجی) كونسوڵی كۆماری توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌دیدارێكدا باس له دوایین گؤڕانكاریی ‌بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌و عێڕاق‌و كوردستان كرا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیاو هه‌رێمی كوردستان‌و، به‌تایبه‌ت دواگۆڕانگارییه‌كان كراو، هیواخوازبوون كه‌ باشترین په‌یوه‌ندیی كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولابێ له‌نێوان توركیاو هه‌رێمی كوردستان پیاده‌بكرێ.

سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی عێڕاق‌و ئه‌و بارگرژیی‌و حاڵه‌ته‌ نائاساییه‌ی له‌ناو چه‌كه‌دا درووست بووه‌، مامۆستا عه‌لی باپیر هیوای خواست حكوومه‌تی توركیا فاكته‌رێكی ئیجابیی بێ له‌پێناو كپكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانداو، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ داواكردن‌و خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان حه‌قێكی شه‌رعیی هه‌رتاكێكه‌و پێویسته‌ به‌ئیجابیی وه‌ڵامی هاوڵاتییان بدرێته‌وه‌.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

Comments
Loading...