چاپی چوارەم/ پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام یان مسوڵمانی موجاهید كێیه‌و چۆنه‌؟!

3,614

چاپی چوارەم

پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام

یان

مسوڵمانی موجاهید كێیه‌و چۆنه‌؟!

ئه‌م نامیلكه‌یه‌ كاتێك نووسراوه‌ كه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر فه‌رمانده‌ی هێزی (حه‌مزه‌) بوه‌، ئه‌وكاته‌ش باره‌گای هێز له‌گوندی قه‌ڵاتووكان له‌بناری قه‌ندیل بوو.

له‌باره‌ی ئه‌م كتابه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌ڵێ‌: هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ كاتی خۆی به‌تایبه‌ت بۆ: برا پێشمه‌رگه‌‌و موجاهیده‌كانی ئه‌وساكه‌ نووسراوه‌، به‌ڵام ئه‌وسا‌و ئێستاش: بۆ خوێنه‌ران به‌گشتیی به‌هره‌‌و كه‌ڵكی خۆی هه‌ر هه‌یه‌‌و، گرنگیشه‌ خه‌ڵكی مسوڵمان‌و دینداری ئێستا بزانن، كار‌و كاروانی جم‌و جۆڵ‌و چالاكیی ئیسلامیی له‌ كوردستاندا چۆن چۆنی ئاڕاسته‌ كراوه‌ له‌بواری پێشمه‌رگایه‌تیی‌و هه‌ڵس‌و كه‌وتی نێو بنكه‌‌و باره‌گا‌و، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگادا!

 

ئه‌م كتابه‌ له‌ (10) خاڵی سه‌ره‌كیی پێكهاتوه‌:

خاڵی یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام یان موجاهید كێ‌یه‌؟!.
خاڵی دووه‌م: پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام ئامانجی چیه‌؟.
خاڵی سێ‌یه‌م: موسڵمانی موجاهید له‌بواری خواپه‌رستییدا.
خاڵی چواره‌م: خه‌سڵه‌ته‌ په‌سنده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام.
خاڵی پێنجه‌م: ڕه‌وشتی مسوڵمانی موجاهید له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا.
خاڵی شه‌شه‌م: ڕه‌وشته‌ جیهادییه‌كانی مسوڵمانی موجاهید.
خاڵی حه‌وته‌م: ئه‌و خه‌سڵه‌ت‌و ڕه‌وشته‌ به‌دانه‌ی، كه‌ خۆیان لـێ‌ ده‌پارێزێ‌.
خاڵی هه‌شته‌م: چۆنیه‌تی هه‌ڵس‌و كه‌وتی پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا.
خاڵی نۆیه‌م: هه‌ستان‌و دانیشتنی مسوڵمانی موجاهید له‌نێو بنكه‌دا.
خاڵی ده‌یه‌م: شێوه‌ی ڕه‌فتاركردنی پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام له‌گه‌ڵ میواندا.

 

1ـ چاپی یه‌كه‌می له‌ساڵی: (1988ز ـــ 1408ك)دا له‌بناری قه‌ندیل/ گوندی قه‌ڵاتووكان ــ باره‌گای هێزی حه‌مزه‌، بووه‌.

2ـ چاپی دووه‌میش له‌ساڵی: 1995ز ــ 1415ك دا.

3ـ چاپی سێیه‌میش له‌ساڵی: 1988ز ــ 1419ك دا.

4- چاپی چواره‌میش له‌ساڵی: (2020) له‌لایه‌ن ده‌زگای پۆلیس‌و پاسه‌وانییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌ چاپ كرایه‌وه‌.

شوێنی نووسین: قەڵاتووكان

بڵاوكردنه‌وه‌ی: بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌ كوردستان

ساڵی چاپ: چاپی یه‌ك: (1988) – چاپی چوار:(2020)

قه‌باره‌ی كتاب: (14+20)

ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: (170) چاپی 2

ژماره‌ی سپاردن: لەبەڕێوەبەرایەتیی كتێبخانە گشتییەكانی هەولێر ژمارە ساپردنی: (2832)ی وەزارەتی ڕۆشنبیریی پێدراوە

 

 

pdf

 

لێدوان
Loading...