مامۆستا عه‌لی باپیر به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیان، پیرۆزبایی له‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی ده‌كات

2,477

مامۆستا عه‌لی باپیر به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیان، پیرۆزبایی له‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیان به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌دوو نامه‌ی جیادا، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو به‌ڕێزان كاك بافڵ تاڵه‌بانیی‌و، كاك لاهوری شێخ جه‌نگیی ده‌كات، كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نامه‌كه‌یه‌:

 

بسم الله الرحمن الرحیم

به‌ڕێزان كاك بافڵ تاڵه‌بانیی‌و كاك لاهور شێخ جه‌نگیی
هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

     دوای سڵاو و ڕێز

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتانه‌وه‌ به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم‌و، ئومێدم وایه‌ به‌هاوكاریی هه‌ڤاڵانتان گرفت‌و كێشه‌كانی یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن‌و، به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی به‌رن‌و، یه‌كێتی بتوانێ‌ ڕۆڵی باشتر بگێڕێ‌ له‌حوكمڕانییه‌كی چاكتری هه‌رێمی كوردستاندا.

بێگومان دوای دڵسۆزیی‌و لێبڕانتان بۆ ئه‌ركه‌كه‌تان، ڕاوێژكردن‌و به‌هرمه‌ندبوونتان له‌ئه‌زموون‌و شاره‌زایی كه‌سانی ئه‌زمووندار هۆكارێكی گرنگی سه‌ركه‌وتنتانه‌.

دڵسۆزتان: عه‌لی باپــیـر
28/6/1441كـ
22/2/2020ز

Comments
Loading...