به‌رگی (12) دوازده‌یه‌می ته‌فسیری قوڕئانی به‌رزو به‌پێز

7,281

به‌رهه‌می نوێ‌

به‌رگی (12) دوازده‌یه‌می ته‌فسیری قوڕئانی به‌رزو به‌پێز

ته‌فسیری قوڕئانی به‌رزو به‌پێز له‌نووسینی مامۆستا عه‌لی باپیر، ته‌فسیرێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو پڕ له‌زانیاریی‌و ڕاڤه‌ی وردو فراوان.

به‌رگی دوازده‌یه‌می ئه‌م ته‌فسیره‌ له‌ دوو توێ‌ی (750) لاپه‌ڕه‌دا كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.

له‌م به‌رگه‌دا سووڕه‌ته‌كانی (الرعد، إبراهیم، الحجر) ته‌فسیر كراون‌و، وشه‌و ئایه‌ته‌كان به‌وردی مانایان لـێ‌ دراوه‌ته‌وه‌و بابه‌ته‌كان توێژراونه‌وه‌.

وێڕای ته‌فسـیـركردنی ئایه‌ته‌كانـی ئه‌و سـێ‌ سـووڕه‌ته‌، به‌ حـه‌وت قۆناغ مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌ك عاده‌تی خۆی له‌م ته‌فسـیـره‌دا، ئه‌م بابه‌تانه‌ش له‌م به‌رگی (12)یـه‌دا هاتوون:

یه‌ك: له‌ ته‌فسـیـری سـوڕه‌تی (الرعـد)دا:

1-  كورتـه‌ باسـێك له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌وه‌ له‌ ژیـانی مرۆڤـ دا

2- كورتـه‌ باسـێك له‌باره‌ی ئۆخشـبوونی دڵانه‌وه‌ به‌ یادی خـوا

3- كورتـه‌ باسـێك له‌باره‌ی (اللّوح الـمحفوظ).

دوو: له‌ ته‌فسـیـری سـوڕه‌تی (إبراهیم)دا:

1-  پێناسه‌ی (شكر) ‌و ئاكامی شـوومی سـپڵه‌یی (كفران).

2- ده‌ (10) له‌ چـاكـه‌و نیعمـه‌ته‌كـانی خـوای به‌خشـه‌ر، له‌ ژیانی مرۆڤـ دا.

3- چـه‌ند زانیارییـه‌ك كه‌ زانسـتی مرۆڤـناسـیی تازه‌ پێیان گه‌یشـتوه‌.

4- كـورتـه‌یه‌ك له‌ به‌سـه‌رهاتی ئیبـراهیـم و هه‌ڵوێسـته‌كانی.

سێ‌: له‌ ته‌فسـیـری سـوڕه‌تی (الحِـجْـر)دا:

1- كـورتـه‌ باسـێك له‌باره‌ی بورجه‌كانه‌وه‌.

2-  كـورتـه‌ باسـێك ده‌رباره‌ی گوێگرتنی شه‌یتانه‌كان له‌ هه‌واڵی ئاسـمانه‌كان‌و به‌ردبـارانكردنیـان به‌ بڵـێسـه‌ی ئه‌سـتێره‌كان.

3- سـه‌رنجێكی پێویسـت.

4- هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌ به‌رانبه‌ر به‌ش به‌شكردنی قوڕئان و ئیسلامدا.

5- به‌سـه‌رهـاتـی صـاڵح‌و گه‌له‌كـه‌ی (ثمود).

6- یـازده‌ ڕێنمـایـی و ئامۆژگـاریی گرنگـی خـوا بۆ پێغـه‌مبـه‌ره‌كـه‌ی.

ئه‌م به‌رگی (12)و به‌رگه‌كانی دیكه‌ی ته‌فسیری قوڕئانی به‌رزو به‌پێز له‌م كتێبخانانه‌ ده‌ست ده‌كه‌ون:

هه‌ولێر:

نووسینگه‌ی ته‌فسیر.

كتێبخانه‌ی نارین.

كتێبخانه‌ی حاجی قادری كۆیی.

سلێمانیی:

كتێبخانه‌ی ڕێنوێن.

قه‌ڵادزێ‌:

كتێبخانه‌ی جوودی.

بۆ زانیاریی زیاتر په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌:

 (07832177744) – (07504603319)

ده‌رسه‌كانی ته‌فسیری قوڕئانی به‌رزو به‌پێز كه‌ ئه‌م به‌رگی دوازه‌یه‌مه‌ی لێ هاتۆته‌ به‌رهه‌م:

سووڕه‌تی: (الرعد) 13 ده‌رس:

سووڕه‌تی: (إبراهیم) 10 ده‌رس:

سووڕه‌تی: (الحجر) 11 ده‌رس:

كۆی سه‌رجه‌م ده‌رسه‌كان: (34) ده‌رسه‌

لێدوان
Loading...