مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی ده‌كات

2,519

مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24/2/2020 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌ردانی مامۆستا صه‌لاحه‌ددین موحه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد.

له‌دیدارێكی برایانه‌دا باس له‌بارودۆخی سیاسیی عێڕاق‌و ناوچه‌كه‌و كوردستان به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرا.

 

هاوكات هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ریی‌و یه‌كهه‌ڵوێستی له‌ پرسه‌ گرنگ‌و نیشتیمانیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا كرده‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی شێوازی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێڕاق له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامییدا ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی عێڕاق‌و ڕێزگرتن له‌ ده‌ستوورو مامه‌ڵه‌ی درووست له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌پێویست زانرا.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

لێدوان
Loading...