مامۆستا عه‌لی باپیر ئامه‌ده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و حزب و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌بێت

2,602

مامۆستا عه‌لی باپیر ئامه‌ده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و حزب و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌بێت

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24/2/2020 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم‌و، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان‌و، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران‌و، سه‌رۆكی حیزب‌و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بوو.

کۆبوونەوه‌كه‌‏ دۆخی عێڕاق‌و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەو، دوا پێشھاتەكان‌و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستانی تاوتوێ كرد.

 

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ده‌رئه‌نجاكانی سه‌ردانی شاندی هاوبه‌شی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بۆ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.

 

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به‌ پێنج خاڵ هه‌ڵوێتسی كورد سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ڕاگه‌یه‌نرداوه‌و، تێیدا هاتووه‌ “پشتگیریی له‌ حكوومه‌تێك ده‌كه‌ین كه‌ توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای عێراقی هه‌بێت و، بتوانێت پارێزگاری له‌ سه‌قامگیریی وڵات بكات و، جێگای متمانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بێت.

 

سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و لاینه‌ كوردستانییه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا نراون له‌لایه‌ن محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ڕاسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، بۆ زۆرێك له‌ لایه‌نه‌ و پێكهاته‌كانی عێراق جێگه‌ی دڵنیایی و متمانه‌ نین، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین پێداچوونه‌وه‌ به‌و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنه‌دا بكرێته‌وه‌، به‌ جۆرێك كه‌ حكوومه‌تی ئاینده‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی داخوازیی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت.

ڤیدیۆی كۆبوونەوەكە:

 

لێدوان
Loading...