به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی م مه‌لا عبدالله هه‌رته‌لیی، م عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات

3,817

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عبدالله هه‌رته‌لییه‌وه‌، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌و خزم‌و كه‌سانی ناوبراو ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیره‌:

بسم الله الرحمن الرحیم
(كُلُّ مَنْ عَڵیْهَا فَانٍ . ۆێبْقَی ۆجْهُ رَبِّكَ ژُو الْجَلالِ ۆالإكْرَامِ)

 

به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌و خزم‌و كه‌س‌وكاری خوا لێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عبدالله ی هه‌رته‌لی

السلام علیكم ورحمة الله

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزمان (مامۆستا مه‌لا عبدالله)وه‌، سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م‌و له‌خوای میهره‌بان داواكارم به‌پله‌ به‌رزه‌كانی به‌هه‌شتی بگه‌یه‌نێ‌‌و ئۆخژن‌و سێبووریتان به‌سه‌ر دڵ‌و ده‌رووندا بڕێژێ‌.

بێگومان مامۆستا یه‌كێك بوو له‌و زانایانه‌ی كوردستان كه‌ شوێنده‌ستی دیاره‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعیی‌و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كتێب‌و به‌رهه‌می به‌سووده‌و، زۆر له‌مامۆستاو قوتابییانی مه‌دره‌سه‌ شه‌رعییه‌كان لێیان به‌هره‌مه‌ند بوون.

 

دووباره‌ سڵاو و سه‌ره‌خۆشییمان بۆ هه‌موولایه‌ك هه‌یه‌و خوا به‌كه‌ڕه‌می خۆی سه‌رفرازو سه‌ره‌نجام خێرمان بكات

 

إِنَّا لِلَّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ

 

 

براتان: عـه‌لـی باپـیـر
14/شه‌عبان/1441
7/4/2020

لێدوان
Loading...