مامۆستا عه‌لی باپیر سیمینارێكی به‌ ڕێگا‌ی ئۆنلاین سازكرد

4,113

مامۆستا عه‌لی باپیر سیمینارێكی به‌ ڕێگا‌ی ئۆنلاین سازكرد

به‌مه‌به‌ستی ئامۆژگاریی‌و ڕێنمایی‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رپرس‌و كادیرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ ڕووداو و پێشهاته‌كان، ناوه‌ندی ڕاهێنان‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سیمینارێكی به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین بۆ مامۆستا عه‌لی باپیر ڕێكخست.

له‌و سیمیناره‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی جه‌ختی كرده‌وه‌، له‌م دۆخه‌ ته‌ندروستییه‌ ناجێگیره‌دا كه‌ كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، خۆپارێزیی‌و پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌ ئه‌ركی شه‌رعیی سه‌رشانی هه‌ر تاكێكه‌، هۆكاریشه‌ بۆ پاراستنی هه‌مووان‌و كه‌سانی ده‌ورووبه‌ر له‌ مه‌ترسیی په‌تای كۆرۆنا.

مامۆستا عه‌لی باپیر جه‌ختی له‌ زه‌رووره‌تی به‌رده‌وامیدان به‌ ئه‌ركی خێرخوازیی به‌ تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ سه‌خته‌دا كرده‌وه‌و، ده‌ستخۆشیی له‌ ستاف‌و كارمه‌ندانی ده‌زگای خێرخوازیی به‌خشین كرد.

هه‌روه‌ك ستایشی كاری سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییشی كرد، به‌تایبه‌ت تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ، كه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ستیاره‌دا كار بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه‌و سووككردنی فشاره‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی سه‌رشانی هاوڵاتییان ده‌كه‌ن.

به‌شێك له‌ وته‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر

 

 

لێدوان
Loading...