هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی گشتیی كۆماری توركیا ده‌كات له‌ هه‌رێم

4,277

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی گشتیی كۆماری توركیا ده‌كات له‌ هه‌رێم

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31/5/2020 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (هاكان كاراجای) سه‌ركونسولی گشتیی كۆماری توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و كۆماری توركیاو بارودۆخی سیاسیی عێڕاق‌و ناوچه‌كه‌ كراو، جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی به‌هێزی دروست له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی‌و پاراستنی ئاسایش‌و ئارامیی ناوچه‌كه‌دا.
به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بریتیی بوو له‌ باسی باری نائاسایی سیاسیی له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و، ئه‌میری كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هه‌مووكاتێك فاكته‌ری ئیجابیی‌و مایه‌ی ته‌بایی بوه‌ له‌ كوردستان‌و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ بسه‌لمێنن‌و قسه‌كان به‌واقیعی‌و به‌كرده‌وه‌ ته‌رجومه‌ بكرێن‌و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل هه‌نگاو بنرێ‌‌و حكوومه‌ت ئه‌ركی سه‌رشانی جێ‌به‌جێ‌ بكات‌و له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكییدابێ‌.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

لێدوان
Loading...