هه‌وڵیر: كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كێتیی نیشتیمانیی له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌

4,498

هه‌وڵیر: كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كێتیی نیشتیمانیی له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/6/2020 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی باڤل تاڵه‌بانیی هاوسه‌رۆكی یه‌كیتی نیشتیمانیی كوردستان‌و وه‌فدێكی یاوه‌ریی.

له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كێتی نیشتیمانیی‌و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كرا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسیی عێڕاق‌و ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كراو ته‌ئكید له‌سه‌ر نیزیكیی لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتریی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادگه‌ریی‌و خزمه‌تكردن به‌هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌.

هاوكات باس له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێڕاق كراو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ مافێكی شه‌رعیی‌و پێویست زانرا.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵ

کۆبونەوەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستی پێکرد

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی مامۆستا عەلی باپیر‎ on Monday, June 29, 2020

لێدوان
Loading...