هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

2,251

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 6/7/2020 مامۆستا عەلی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی لە شاری هەولێر پێشوازیی کرد لە (جنین پلاسگیرت) نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەگرتووەکان لە عێڕاق.

لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی دوای پێکهێنانی حکوومەت‌و نەمانی خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست‌و خوارووی عێڕاق کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لەدوا پێشهاتەکانی پەیوەندیی نێوان هەرێم‌و بەغداو هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکانی نێوانیان کراو، گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی دادگەرانە بەباشترین بژاردە هەژمارکراو، یەکگوتاریی هەرێمی کوردستانیش بە فاکتەری گەیشتن بە چارەسەر زانرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، پێویسته هه‌رێم‌ په‌ند له‌ڕابردوو وه‌ربگیرێت‌و گوتاری سیاسیی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادگه‌ریی یه‌ك بخات‌و، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی تێبكۆشێ.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان ئەمیری کۆمەڵ‌و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بریتیی بوو لە باسی تۆپبارانی گونده‌كانی سه‌رسنووری هەرێمی کوردستان‌و چارەسەری کێشەکان بە پێویست زانرا.

هاوكات وه‌فدی میوان ڕۆڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند له‌مه‌ڕ پێشهاته‌كان.

ڤیدیۆی هه‌واڵ:

لێدوان
Loading...