DENUNCIATION OF EXTREMISM AND REFUTATION OF EXTREMIST IDEAS

3,156

به‌رهه‌می نوێ

 

DENUNCIATION OF

EXTREMISM

AND

REFUTATION OF

EXTREMIST IDEAS

 

ئەم بەرهەمە تەرجەمه‌ی كتێبی: (هەڵوەشانەوەی پەڕگیریی)یە كە له‌لایه‌ن: (دار الحكمة‌‌)ه‌وه‌ له‌ له‌نده‌ن، به‌زمانی ئینگلیزیی‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.

له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ چه‌ندان گرووپی په‌ڕگیر‌و تێپه‌ڕێنه‌ر له‌نێو مسوڵماناندا په‌یدا بوون، وه‌ك ڕێكخراوی داعش، كه‌ به‌ بیروڕا‌و ڕه‌فتاره‌ په‌ڕگیرانه‌كانیان، بوونه‌ته‌ مایه‌ی “له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكێكی نه‌شاره‌زا به‌ئیسلام” ناشیرین كردن‌و بێزراندنی سیما‌و دیمه‌نی گه‌ش‌و جوانی ئیسلام‌و مسوڵمانه‌تیی.

بۆیه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی گرنگ‌و گه‌وره‌ی سه‌رشانی خۆی، به‌رانبه‌ر به‌ئیسلام‌و مسوڵمانان، له‌باره‌ی په‌رگیڕیی‌و تێپه‌ڕاندنه‌وه‌، مامۆستا عه‌لی باپیر بڕیاریدا له‌به‌ر ڕۆشنایی قوڕئان‌و سوننه‌تدا چه‌ند باسێك بنووسێ‌، به‌و ناو و نیشانانه‌ی خواره‌وه‌:

زنجیره‌ی یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بیروڕاو ڕه‌فتاره‌ په‌رگیره‌كانی ڕێكخراوی (داعش).

زنجیره‌ی دووه‌م: با لادان‌و تاوانی په‌ڕگیران، به‌رانبه‌ر به‌ ئیسلام نه‌مانخاته‌ دوودڵیی‌وگومان.

زنجیره‌ی سێیه‌م: په‌ڕگیریی: هۆكاره‌كانی، شوێنه‌واره‌كانی، چاره‌سه‌ری.

كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌زمانی كوردیی له‌په‌یجی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیردا، به‌زمانی عه‌ڕه‌بییش بڵاو ده‌كرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ئێرانیش زنجیره‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م كتێبه‌‌ وه‌رگێڕدراونه‌ سه‌ر زمانی فارسیی و چاپ و بڵاوكراونه‌وه‌: زنجیره‌ی یه‌كه‌م بەناو و نیشانی: (داعش و اسلام؟!)و، زنجیره‌ی دووەم به‌ناو و نیشانی: (بررسی عملكرد دولت اسلامی موسوم به داعش).

 

پاشان هه‌رسێ زنجیره‌كه‌ له‌دوو توێی به‌رگێكدا دووباره‌ چاپ كرانه‌وه‌، به‌ناو و نیشانی: (هه‌ڵوه‌شاندنه‌‌وه‌ی په‌ڕگیریی).

هاوكات ئه‌م كتێبه‌ پاش تەرجەمەكردنی بۆ زمانی عەڕەبیی لە دوو توێی كتێبێكدا، هەتا ئێستا دووجاران چاپ كراوە، یەكەمیان له‌لایه‌ن: (دار الحكمة‌)ه‌وه‌ له‌ له‌نده‌ن، بەناوونیشانی: (نقض فكرة التطرف).

دووەمیشیان لە مصر، له‌لایه‌ن: (مركز القاهرة للدراسات الكوردیة)ه‌وه‌، بەناوونیشانی: (نقض التطرف ودحض أفكار المتطرفين).

پاشان وه‌رگێڕراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی ئینگلیزیی و له‌لایه‌ن: (دار الحكمة‌)‌ه‌وه‌، له‌ له‌نده‌ن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و، له‌وڵاتی توركیاش جارێك له‌لایه‌ن: (دار المترجم)‌ه‌وه‌‌، به‌ناو و نیشانی: (DENUNCIATION OF XTREMISM AND REFUTATION OF EXTREMIST IDEAS).

 

هه‌روه‌ها جارێكیش له‌لایه‌ن: (دار الدعا‌و) وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی توركیی و، چاپ‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ناو و نیشانی: (Tekfir anlayışını yıkmak).

له‌ئه‌نجامدا ئه‌م كتێبه‌ به‌ هه‌رپێنچ زمانی: كوردیی، عه‌ڕه‌بیی، فارسیی، توركیی، ئینگلیزیی، چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌.

 

شوێنی نووسین: هه‌ولێر.

ساڵی چاپ: چاپی یه‌ك: (2020).

قه‌باره‌ی كتێب: (14+20).

ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: (261).

له‌ بڵاوكراوه‌كانی: (دار الحكمه‌) لندن.

ISBN: 978-1-7846-1-175-4

 

 

لێدوان
Loading...