مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات

2,719

مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ریی وه‌فدێك له‌مێرگه‌پان سه‌ردانی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صاڵح سه‌رۆك كۆماری عێڕاقی كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌ دواپێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرد.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ گرنگییه‌وه‌ جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی ئێستا به‌ ڕێگای گفتوگۆی جیددی له‌ نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ رێگاچاره‌ی گونجاو و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوورو كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌و قه‌یرانه‌كان‌و هێنانه‌دی ئارامیی‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ئه‌وه‌ دووپاتكرایه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆران له‌ نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم‌و حكوومه‌تی فیدراڵیی‌ به‌زوترین كات چاره‌سه‌ربكرێت.

هه‌ر له‌ كۆیوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ نه‌خشه‌ ڕێگاكه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر كرا كه‌ باس له‌ گیرو گرفته‌كانی هه‌رێم‌و شێوازی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كات، سه‌رۆك كۆماریش نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی به‌رز نرخاند.

ڤیدیۆی هه‌واڵ:

مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كاتhttps://alibapir.net/?p=7230&…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی مامۆستا عەلی باپیر‎ on Sunday, July 12, 2020

لێدوان
Loading...