به‌مه‌به‌ستی دڵنه‌وایی‌و هاوخه‌میی ده‌ربڕین، مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی ده‌كات

2,536

به‌مه‌به‌ستی دڵنه‌وایی‌و هاوخه‌میی ده‌ربڕین، مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18/7/2020 به‌بۆنه‌ی وه‌فاتكردنی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی كه‌سایه‌تیی‌و بانگخوازی دیاری شاری هه‌ولێر، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر به‌یاوه‌ریی شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی، به‌مه‌به‌ستی هاوخه‌میی‌و هاوسۆزیی ده‌ربڕین، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی كرد.
له‌ومیانه‌شدا ئه‌میری كۆمه‌ڵ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی له‌ كوڕان‌و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كردو، له‌خوای گه‌وره‌ پاڕایه‌وه‌ كه‌ مامۆستا مه‌لا جه‌میل به‌به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌ی خۆی شاد بكات‌و، سه‌برو ئارامییش به‌كه‌س‌و كاره‌كه‌ی بدات.
له‌به‌رانبه‌ردا بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیرو وه‌فدی یاوه‌ریی كرد.

ڤیدیۆی هه‌واڵ:

به‌مه‌به‌ستی دڵنه‌وایی‌و هاوخه‌میی ده‌ربڕین، مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی مامۆستا عەلی باپیر‎ on Saturday, July 18, 2020

 

 

لێدوان
Loading...