كێ شایسته‌ی مینبه‌رو میحڕابه‌؟

1,455

به‌رهه‌می نوێ

كێ شایسته‌ی مینبه‌رو میحڕابه‌؟

 
ئەم كتێبە لەبارەی زاناو پێشەوایانی ئیسلامەوەیە، بە تایبەت ئەوانەی خاوەنی مینبەرو میحڕابن، واتە: بۆ وتاردان لەسەر مینبەر دەوەستن و، لە میحڕابیشدا پێشنوێژیی بۆ مسوڵمانان دەكەن.
ئەم كتێبە بریتیە لە كۆی دوو وتاری مامۆستا عه‌لی باپیره‌ بە ناو و نیشانەکانی: (کێ شایستەی مینبەر و میحڕابە؟) له‌شارۆچكه‌ی خه‌لیفان له‌: (20/9/2019)و، (چۆن شایستەی مینبەرو میحڕاب دەبین؟) له‌شاری هه‌لێر له‌: (13/11/2019) كه‌ هه‌ردووكیان بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئایینی پێشكه‌ش كراون.
له‌م كتێبه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر كۆمەڵێك ڕێنمایی‌و هۆشداریی گرنگ‌و پێویستی خستۆته‌‌ڕوو، لە ڕووی ئەرك‌و كاری مامۆستایان‌و ئەهلی مینبەرو میحڕاب‌و، چۆنیەتی بیركردنەوەو تێڕوانین‌و هەڵسوكەوت‌و هەڵوێستیانەوە، لە زۆر بواراندا، تاكو هەرچی زیاتر شایستەیی ئەوە پەیدابكەن، كە بەجێگرو میراتگری بەشێك لە ئەرك‌و كارەكانی پێغەمبەری خاتەم محمد “صلی الله‌ علیه‌ وسلم” دابنرێن، كە بریتیە لە، وتاردان لەسەر مینبەرەكەی‌و پێشنوێژیی كردن لە میحڕابەكەیدا.
 
نێوەڕۆکی ئەم کتێبەش بەمجۆرەیە:
 
وتاری یەکەم : كێ شایستەی مینبەر و میحڕابە؟
تەوەری یەکەم: پلەو پێگەی ئەهلی مینبەرو میحڕاب.
تەوەری دووەم: خەسڵەتە پێویستەكانی ئەهلی مینبەرو میحڕاب.
تەوەری سێیەم: چەند هەڵەو پەڵەو كەم و كوڕییەك، كە پێویستە ئەهلی مینبەرو میحڕاب خۆیانیان لێ بپارێزن.
تەوەری چوارەم: چارەسەری هەڵە و پەڵەو كەم و كوڕییەكان.
 
وتاری دووەم: چۆن شایستەی مینبەرو میحڕاب دەبین؟
تەوەری یەكەم: بەئەندازەی ئەوە كە وەك پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم)، دەچین، شایستەی مینبەرو میحڕابەكەی دەبین.
تەوەری دووەم: چی بكەین، تاكو وەك پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) بچین و شێوەی وی بكەین؟.
 
ساڵی چاپ: (2020)
قه‌باره‌ی كتاب: (14+21)
ژماره‌ی لاپه‌ڕه : (151)
له‌ بڵاوكراوه‌كانی: نووسینگه‌ی ته‌فسیر
ژماره‌ی سپاردن: (417)ی ساڵی: (2020)
ISBN : 978-9922-632-23-0
 
ڤیدیۆی یه‌كه‌م:
 
 
ڤیدیۆی دووه‌م:

لێدوان
Loading...