واقیعی دژواری ئۆممه‌ت هۆكارو چاره‌سه‌ر

2,777

به‌رهه‌می نوێ

 

واقیعی دژواری ئۆممه‌ت

هۆكارو چاره‌سه‌ر

 

نووسینی ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه‌‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حاڵی شپرزو واقیعی سه‌خت‌و دژواری ئۆممه‌تی ئیسلام له‌زۆر بواردا گه‌یشتۆته‌ لووتكه‌و‌ قۆناغی ئێستای ئۆممه‌ت له‌ناخۆشیی‌و خراپییدا، ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندوه‌، به‌تایبه‌ت له‌ سێ ڕووه‌وه‌:

یه‌كه‌م:

ناته‌بایی‌و په‌رته‌وازه‌یی نێوخۆی ئۆممه‌ت، كه‌ چ له‌ڕووی فیكرییه‌وه‌و، چ له‌ڕووی سیاسییه‌وه‌، ئۆممه‌تی ئیسلام، زۆر خراپ پڕژاوه‌و، مسوڵمانان له‌زۆربه‌ی وڵاته‌كانیاندا، وه‌ك ده‌نكه‌كانی ته‌سبیحێكی ده‌زوو پچڕاو، پرژو بڵاوبوونه‌وه‌، له‌حاڵێكدا كه‌ خوای به‌رزومه‌زن یه‌ك ناوی لێناون.

دووه‌م:

دواكه‌وتووێتیی ئۆممه‌ت له‌ڕووی عه‌قڵیی‌و فیكریی‌و زانستییه‌وه‌، كه بێگومان ئه‌و دواكه‌وتووییه‌ زۆر ده‌رهاویشته‌ی خراپی نمایان‌و به‌رجه‌سته‌ی هه‌ن، له‌هه‌موو بواره‌كانی دین‌و ژینی مسوڵماناندا.

سێیه‌م:

بێهێزوپێزیی له‌ڕووی سیاسیی‌و ئابووریی‌و ئیداریی‌و سه‌ربازییه‌وه‌، كه‌ ئه‌میش هێنده‌ زه‌ق‌و به‌رچاوه‌، حه‌وجێی به‌ڕوونكردنه‌وه‌و قسه‌ له‌سه‌ركردن نیه‌، چونكه‌ وڵاتانی مسوڵماننشین، وه‌ك گۆشتی خێرێ به‌سه‌ر زلهێزانی ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوادا به‌شكراون!

هەڵبەتە هەر دەردو نەخۆشییە گشتییەكانی ئۆممەتیشن، كە لەسەرجەم پێكهاتەكانیشیدا ڕەنگیان داوەتەوەو، تاك تاكی مسوڵمانانیش بەرانبەر بە ئۆممەتەكەیان بەرپرسیارن‌و، ئه‌م كتێبه‌ش له‌كاتێكدایه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌ك هه‌ستكردن به‌به‌شێك له‌و به‌رپرسیارێتییه‌، نووسیویه‌تیی‌، كه‌ له‌ئه‌سڵدا كۆی دوو وتاری مامۆستا عه‌لی باپیره‌، كه‌ له‌ ڕۆژی: 1/2/2019 له‌میانی كۆڕێكدا‌ له‌ شاری ڕانیه‌ پێشكه‌ش كراون، به‌ناوونیشانی: (واقیعی دژواری ئومه‌ت: هۆكارو چاره‌سه‌ر)، كه‌ ڕێكخراوی (ئاڕاسته‌ی دروست بۆ هزری هاوسه‌نگ) ئاماده‌ی كردبوو.

مامۆستا عه‌لی باپیر ئەم کتێبەی بۆ سێ تەوەر دابەشکردوە:

ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: واقیعی دژواری ئوممه‌ت

ته‌وه‌ری دووه‌م: هۆكار

ته‌وه‌ری سێیه‌م: چاره‌سه‌ر

شایانی باسیشه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌، كتێبی یه‌كه‌مه‌ له‌مه‌وسووعه‌ی: {به‌ره‌و باشتر تێگه‌یشتن‌و پێگه‌یشتن} ئه‌مه‌ش ناو و نیشانی ئه‌م دوازده‌ (12) كتێبه‌یه‌ كه‌ ئه‌و مه‌وسووعه‌یه‌ پێك دێنن‌و ئێستا له‌ژێر چاپه‌:

1- واقیعی دژواری ئۆممه‌ت: هۆكارو چاره‌سه‌ر.

2- هه‌ڵسه‌نگاندنێكی كاری ئیسلامیی.

3- چۆنیه‌تی گۆڕینی كۆمه‌ڵگا‌و پاكسازیی‌و چاكسازیی تێداكردنی.

4- به‌ره‌و بانگه‌وازێكی ڕاست‌و ڕه‌سه‌ن.

5- پایه‌كانی بوونناسیی‌و،  ڕوونكردنه‌وه‌ی ئیمان.

6- خواپه‌رستیی، ته‌زكیه‌، ته‌قوا.

7- بنه‌ما گشتییه‌كانی ڕێبازی جه‌ماوه‌ری مسوڵمانان.

8- تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئیمانی‌و فیكرییه‌كانی جه‌ماوه‌ری مسوڵمانان.

9- ڕه‌وشتبه‌رزیی دروشمی سه‌ره‌كیی جه‌ماوه‌ری مسوڵمانان.

10- چوار بابه‌تی سیاسی گرنگ‌و هه‌ستیار.

11- بنچینه‌ گرنگه‌كانی ته‌بایی‌و یه‌كڕیزیی مسوڵمانان.

12- بنه‌ڕه‌ته‌كانی مسوڵمانه‌تییه‌كی ڕاست‌و هاوسه‌نگ.

 

له‌م زنجیره‌ باسه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌وڵیداوه‌‌ كۆتا تێگه‌یشتنه‌كانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگ‌و گه‌ورانه‌وه‌، كه‌ له‌و دوازده‌ كتێبه‌دا هاتوون، بخاته‌‌ڕوو، وه‌ك پوخته‌و گوشراوی به‌شێكی زۆر له‌كتێب‌و به‌رهه‌مه‌كانی…

شوێنی نووسین: هه‌ولێر

بڵاوكردنه‌وه‌ی: نووسینگه‌ی ته‌فسیر

ساڵی چاپ: چاپی یه‌ك: (2020)

قه‌باره‌ی كتاب: (14+21)

ژماره‌ی لاپه‌ڕه: (144)

ژماره‌ی سـپاردن: (219)ی ســاڵی: (2020) ‌

ISBN : 978-99-22-632-11-7

هه‌ردوو وتاره‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر:

لێدوان
Loading...