هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مه‌ڵبه‌ندو مه‌كتب‌و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه‌

3,173

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مه‌ڵبه‌ندو مه‌كتب‌و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه‌

له‌چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و به‌دواداچوونی ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24/8/2020 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی هه‌ردوو فراكسۆنی كۆمه‌ڵ له‌ هه‌رێم‌و به‌غدا، له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرس‌و ستافی مه‌ڵبه‌نده‌كانی: (3)ی هه‌ولێرو، (4)ی كه‌ركووك‌و، (11)ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێرو، (8)ی سۆران‌و، (9)ی دهۆك‌و، مه‌كته‌ب‌و ده‌زگاكانی سنووری شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی چه‌ند بابه‌تێکی سیاسیی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان‌و شیکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت‌و خوێندنه‌وه‌کانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سەبارەت بە دۆخی ئێستای هه‌رێم‌و عێڕاق‌و ناوچه‌که‌ كردو به‌وردیی تیشكی خسته‌ سه‌رپێشهات‌و ڕووداوه‌كان.

سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كورستان، مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كوردستان له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك قه‌یرانی ته‌ندروستیی‌و ئابوورییدایه‌، ئه‌م قه‌یرانانه‌ش ڕاسته‌وخۆ كارییگه‌ریان له‌سه‌ر سه‌لامه‌تیی‌و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان درووست كردووه‌، مافی خۆشییانه‌ داوا ڕاوه‌یه‌كانیان له‌ڕێگای خۆپێشاندانی مه‌ده‌نیانه‌و دوور له‌توندو تیژیی بخه‌ڕوو و، حكوومه‌تیش ئه‌ركی سه‌رشانیتی به‌ده‌م داوای هاوڵاتییانییه‌وه‌ بچێ‌و مافه‌كانیان دابین بكات بكات.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر له‌سه‌ر كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی دواو ڕایگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره ته‌واو نه‌بوه‌، له‌به‌ر ئه‌و باره‌ ته‌ندروستییه‌ی كه‌ ڕووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ وه‌ستاو، هه‌ندێ مه‌ڵبه‌ند ماوه‌ كۆنفڕانس ئه‌نجام بده‌ن، دوای ئه‌وه‌ ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌كرێت.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا لەکارو خه‌باتدا هەورازو نشێوی زۆری بڕیون‌، بەڵام لە کۆڵنەدان‌و خزمەتکردنی هاوڵاتییان هیچ كات درێغی ناكات‌و بەردەوام دەبین‌و، هه‌روه‌ك مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌وه‌شی خستەڕوو: كه‌ ئێمە لەیەكەم ڕۆژی كاركردنمانەوە ڕامانگەیاندووە كە پابەندین بە ئایین‌و بنه‌ماكانی ئیسلام‌و هەر شتێك دژی شەریعەت بێ ڕەتی دەكەینەوەو، ئەوەش ئەركێكی بەردەوامەو لە پێناویدا تێدەكۆشین.

هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر جه‌ختی له‌پابه‌ندبوونی ئه‌ندامان به‌ بنه‌ما شه‌رعییه‌كان‌و قووڵتركردنه‌وه‌ی خواناسیی‌و زیادكردنی عیباده‌ت كردره‌وه‌، كه‌ پاڵنه‌ری گرنگن بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك‌و وڵات.

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر له‌سه‌ر بابه‌تی چالاكیی حیزبیی وه‌ستاو، له‌گیرو گرفته‌ ئۆرگانه‌كانییه‌كانی كۆڵییه‌وه‌و، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی ئاڕاسته‌ی ئاماده‌بوان كردو، له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا گفت‌وگۆیه‌كی كراوه‌‌ ئه‌نجامدرا له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كارو پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مه‌ڵبه‌ندو مه‌كتب‌و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی مامۆستا عەلی باپیر‎ on Tuesday, August 25, 2020

لێدوان
Loading...