هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی ده‌كات

3,271

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1/9/2020 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی، له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستانی كردو، له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایان‌و جێگرو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان‌و كارگێڕانی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامییه‌وه‌‌ پێشوازیی له‌ وه‌فده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرا…

 

له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسیی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتیی كرا.

هه‌روه‌ها لە دانێشتنێکدا وێرای دەستخۆشیی لە کارو هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان، چەند پرس‌و بابەتێکی پەیوەست بە پێگه‌و ڕوڵی مامۆستاو زانایانی ئایینی‌و ڕەوشی مزگەوتەکان‌و خوێندنی ئیسلامیی‌و وتاربێژان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

 

هاوکات بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆناو پێویستیی خۆپارێزیی‌و پابەندیی هاوڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەکان‌و خۆپارێزیی له‌و ڤایرۆسه‌و ڕۆڵی مامۆستایان له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان تەوەرێکی تری دانیشتنەکە بوو.

 

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی خراپی بارو گوزه‌رانی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌رو خه‌مساردیی حكوومه‌ت بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داوكارییه‌كان به‌تایبه‌تیی قه‌یرانی مووچه‌و لێبڕینی كرا.

 

هه‌ر‌وه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر باسی قه‌یرانی ڕووحیی‌و ئه‌خلاقیی كرد كه‌ كه‌متر نیه‌ له‌قه‌یرانی ئابووریی‌و، پێویسته‌ مامۆستایانی ئاینیی له‌وپێناوه‌دا هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕتربكه‌نه‌وه‌ له‌ به‌خه‌مه‌وه‌بوونی دین‌و ژین خه‌ڵك.

 

شایەنی باسە لەو دانیشتنەدا جەخت لە هەماهەنگیی زیاتری نێوان دەزگاو دامەزراوە ئاییینیەکان کرایەوە، بەتایبەت لەو پرسانەی زەمینەی کارکردنیان هاوبەشەو لە ڕووی پیشەییەوە پێویستییان بە گەنگەشەو ڕاوێژە.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵ:

 

 

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی مامۆستا عەلی باپیر‎ on Tuesday, September 1, 2020

لێدوان
Loading...