ڕاپه‌ڕین: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی سنووره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

2,512

ڕاپه‌ڕین: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی سنووره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

له‌چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونی ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/9/2020 مامۆستا عه‌لی باپیر به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی، گه‌یشته‌ قه‌زای ڕاپه‌ڕین‌و له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرس‌و كارگێرو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی (5)ی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و به‌رپرسی ئۆرگانه‌كانی ئه‌و سنووره‌ كۆبۆوه‌…

 

سه‌ره‌تا مامۆستا عه‌لی باپیر باسی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌و عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان كرد.

سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌رده‌وام له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ.

 

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر باسی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردو به‌مافی ڕه‌وای هاوڵاتییانی زانی كه‌ داوای مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌ هیچ وه‌ڵامێكیان نیه‌ بۆ خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر.

سه‌باره‌ت به‌ نێوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی مامۆستا عه‌لی باپیر سوپاس‌و ده‌ستخۆشیی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد له‌سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ كه‌ به‌ مووچه‌یه‌كی كه‌م به‌رده‌وام بوونه‌ له‌ جم‌و جۆڵ‌و چالاكیی‌و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ڕاپه‌ڕاندوه‌و، كاروانی كۆمه‌لی ئیسلامیی به‌رده‌وام له‌به‌ره‌وپێشچوون بووه‌.

 

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانییدا مامۆستا عه‌لی باپیر باسی له‌ ڕه‌وشی ته‌ندرووستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كردو دوعای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ تووشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ كردو، له‌خواش پاڕایه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی به‌و ڤایرۆسه‌ وه‌فاتیان كردوه‌ خوا لێیان خۆشبێ.

به‌شێك له‌ وتاره‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر:

 

 

ڕاپه‌ڕین: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی سنووره‌كه‌…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی مامۆستا عەلی باپیر‎ on Wednesday, September 2, 2020

لێدوان
Loading...