EVENTS IN MY LIFE Abstract of work and activities 1961 – 2017

2,630

(دار الحكمة)ی‌ له‌نده‌نیی كتێبێكی له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا عه‌لی باپیر به‌زمانی ئینگلیزیی به‌چاپ گه‌یاندو بڵاوكرده‌وه‌

EVENTS IN MY LIFE

Abstract of work and activities

1961 – 2017

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ته‌رجه‌مه‌ی كتێبی: (به‌ركوڵێكی كارو چالاكیی و ڕووداوه‌كانی ژیانم/1961- 2017)ه‌وه‌‌، كه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ردوو زمانی ئینگلیزیی و عه‌ڕه‌بیی.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بەمەبەستی باشتر ئاشنابوون بەژیان و بەسەرهاتی مامۆستا عه‌لی باپیره‌و به‌شێك له‌ كاروچالاكیی و ڕووداو و وێستگە سەرەكییەكانی ژیانی و بەرهەمە فیكرییەكانیه‌وه‌‌، نووسراوه‌.

لەم كتێبەدا تەنیا كاروچالاكیی و ڕووداو و وێستگە گرنگەكانی ژیان و بەسەرهاتی مامۆستا تۆمار كراون، نەك سەرجەم كارو چالاكییەكان و تێكڕای وردەكارییەكان، كە كتێـبـی: (چەند مەڵۆیەك لەخەرمانی تەمەنم)ی بۆ تەرخان كراوەو، تا ئێستا تەنیا بەرگی یەكەمی دەرچووە، كە لەساڵی: (1961) تاكو: (1991)ی گرتۆتە خۆی.

لێره‌دا پێویسته‌ ئاماژە بەچەند شتێك بكەین:

1- جگە لەوانەی لەم بەرکوڵەدا ئاماژەی پێكراوه‌، چەندان سەفەرو سەردانی دیكەی لەنێوخۆو دەرەوەی وڵاتدا ئەنجام داوه‌، چ سەفەری سیاسیی و حیزبیی، چ سەفەری خێزانیی و كۆمەڵایەتیی، بۆ وێنە: سەفەركردنی چەند جارێك بۆ هەركام لە: ئێران و ئوردن و توركیاو سعوودییه‌.

2- وێڕای ئەو چالاکییە فیکرییانەی باسكراون دەیان وتاری: فیكریی و سیاسیی و كۆمەڵایەتیی دیكەش، لەكۆڕو كۆبوونەوە حیزبیی و جەماوەرییه‌كاندا پێشكەش كردوون‌، كە بەشێكیان نووسراونەوەو بوونەتە كتێب و نامیلكەو چاپ كراون و، زۆربەی هەرەزۆری زنجیرەی: (بابەتە هەنووكەییەكان) لەو جۆرەن.

3- هه‌روه‌ها چه‌ندان هه‌وڵی صوڵح و پێكهێنانه‌وه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و…هتدی داوه‌.

4- له‌نێو خۆی كوردستانیشدا سەدان سەردانی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی ئەنجامداوه‌و، پێشوازیی لەسەدان شاندی نێوخۆیی و بیانیی سیاسیی و ڕێكخراوەیی و كۆمەڵایەتیی كردوە، لەسەرجەم توێژەكان.

شایانی باسه‌ هه‌ردوو كتێبی ته‌رجه‌مه‌كراوی عه‌ڕه‌بیی به‌ناو و نیشانی: (خلاصة أحداث حياتي ونشاطاتي الفكرية والسياسية) و، ئینگلیزیی به‌ناو و نیشانی: (EVENTS IN MY LIFE

Abstract of work and activities) له‌لایه‌ن: (دار الحكمة)ه‌وه‌، له‌ له‌نده‌ن چاپ و بڵاوكراونه‌وه.‌

شوێنی نووسین: هه‌ولێر.

ساڵی چاپ: چاپی یه‌ك: (2020).

قه‌باره‌ی كتێب: (17+24).

ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: (146).

له‌بڵاوكراوه‌كانی: (دار الحكمة) لندن.

ژماره‌ی سپاردن: (370) ساڵی: (2018).

ISBN:978-1-7841-176-1

لێدوان
Loading...