هه‌ولێر: به‌سه‌رپه‌شتی مامۆستا عه‌لی باپیر كۆبوونه‌وه‌یئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆده‌بێته‌وه‌

2,456

هه‌ولێر: به‌سه‌رپه‌شتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8/9/2020 ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

 

له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسیی كوردستان تاوتوێ كراو له‌سه‌ر دۆخی ناله‌باری هه‌رێم له‌ڕووی مووچه‌و گوزه‌رانی هاوڵاتییان‌و به‌ تایبه‌ت مووچه‌ خۆران، جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فشاره‌كان زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت به‌ده‌م داخوازیی‌و داواكاریی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ره‌ بێت‌و له‌وپێناوه‌دا هه‌وڵی گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن بدات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا تاكو بتوانێ مانگانه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابین بكات.

 

له‌لایه‌كی تروه‌ ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق‌و هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگاندو بڕیاری پێویست بۆ پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ دا.

 

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی جه‌خت له‌سه‌ر كارو چالاكیی‌و هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی كۆمـه‌ڵی ئیسلامـیی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و عێڕاق‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌رو داكۆكیی له‌ماف‌و مووچه‌ی مووچه‌خۆران‌و هه‌ژاران‌و درێژه‌دان به‌ به‌رنامه‌كانیان سوور له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ نه‌گۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی…

ڤیدۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 

 

هه‌ولێر: به‌سه‌رپه‌شتی مامۆستا عه‌لی كۆبوونه‌وه‌یئه‌نجوومه‌نی سیاسیی…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی مامۆستا عەلی باپیر‎ on Tuesday, September 8, 2020

 

لێدوان
Loading...