هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێك پێشكه‌شی سه‌رپه‌رشتیارانی بێ‌باوكان ده‌كات

3,204

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێك پێشكه‌شی سه‌رپه‌رشتیارانی بێ‌باوكان ده‌كات

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3/10/2020 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌وتارێك به‌شداریی كرد له‌ میانی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بێ‌ باوكان له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌ولێری ده‌زگای خێرخوازیی سۆمای چاوان.

له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌ڕڵ‌و چالاكیی ده‌زگای ناوبراو كرد له‌ خزمه‌ت كردنی خه‌ڵكی فه‌قیرو هه‌ژارو بێ‌ باوكان‌و ده‌ستخۆشیی له‌ ته‌واوی ستافه‌كه‌ كردو هیوای به‌رده‌وامیی بۆ خواستن.

هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ڕوانگه‌ی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ “صلی الله علیه‌ وسلم” باسی خێرو پاداشتی خێرخوازانی كرد، كه‌ كه‌فاله‌تی بێ‌ باوكیك ده‌كات‌و ڕایگه‌یاند: ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌به‌هه‌شتدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رن “صلی الله علیه‌ وسلم”.

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر باسی ئه‌رك‌و كاریگه‌ریی دایكانی كرد له‌ په‌روه‌رده‌كردنێكی ته‌ندروست بۆ منداڵه‌كانیان‌و ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ دایكان ببنه‌ نموونه‌و سه‌رمه‌شق بۆ منداڵه‌كانیان‌و به‌دووریان بگرن له‌و جۆره‌ شتانه‌ی كه‌ منداڵه‌كانتان به‌لاڕێدا ده‌بات‌و، سیسته‌می خێزانیی‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و ئه‌ركه‌كانی ڕۆژانه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر هانی دایكانیشی دا منداڵه‌كانتان زیاترو باشتر په‌روه‌رده‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌دواڕۆژدا ببنه‌ نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌نێوكۆمه‌ڵگادا.

 

وتاره‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر

 

 

 

 

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێك پێشكه‌شی سه‌رپه‌رشتیارانی بێ‌باوكان ده‌كاتhttps://alibapir.net/?p=7481&…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی مامۆستا عەلی باپیر‎ on Saturday, October 3, 2020

لێدوان
Loading...